ته‌ندروستى سلێمانى: له‌ 24 کاتژمێردا هیچ توشبویه‌کى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌ نه‌کراوه‌

2 مانگ لەمەوپێش




هاوڵاتى

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌مشه‌و رایگه‌یاند " ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا یه‌ک تووشبووى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و ٢٩ تووشبوش له‌ نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنادا ماون".

هه‌روه‌ها له‌و خشته‌یه‌دا هاتووه‌ " هیچ تووشبوویه‌ک داخلى نه‌خۆشخانه‌کراوه‌و و پێنج که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌ و یه‌ک تووشبوش له‌ ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌داندان و ١٣ تووشبووش له‌ژێر چاودێرى چڕدان".

ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم به‌گشتى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ کۆرۆنا که‌مبووه‌ته‌وه‌.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار