‌په‌که‌که‌ ئامارى شه‌ڕى ساڵى ٢٠٢٠ى له‌گه‌ڵ تورکیا ئاشکرا کرد

هه‌زارو پێنج سه‌ربازى تورکیا کوژراون و که‌ نۆ که‌سیان به‌رپرسی گه‌وره‌ى سه‌ربازى تورکیان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل-نه‌په‌گه‌ ئامارى شه‌ڕى ساڵى ٢٠٢٠ى ئاشکرا کرد له‌چالاکى هێزه‌کانى گه‌ریلا که‌ هه‌زارو پێنج سه‌ربازى تورکیا کوژراون و که‌ نۆ که‌سیان به‌رپرسی گه‌وره‌ى سه‌ربازین.

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل-نه‌په‌گه‌:

ئێمه‌ ساڵى ٢٠٢٠مان که‌ له‌ مێژووى به‌رخۆدانى گه‌لى کوردستان خاوه‌ن پێگه‌یه‌کى گرینگه‌، ده‌رباز کرد. ساڵى ٢٠٢٠ که‌ له‌ هێڵى تێکۆشانى ئازادى کوردستان و گه‌له‌که‌مان بووه‌ ساڵى به‌رخۆدانێکى سه‌راسه‌ری. بووه‌ ساڵێکى به‌رخۆدانى له‌ دژى ده‌وڵه‌تى تورکى پیلانگێێ‌ و فاشیست که‌ له‌ هه‌موو بووارێکه‌وه‌ له‌ دژى گه‌له‌که‌مان ، نوێنه‌رانێ ئێمه‌ گوشار و گرفتیان درووستکردووه‌. ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر که‌ له‌ ساڵى ٢٠١٩ زۆر پاشه‌کشێى کردبوو، له‌ ساڵى ٢٠٢٠ جارێکى تر به‌ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى که‌ تێکۆشانى ئێمه‌ له‌ ناو ببات ده‌رکه‌وت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو هێزى خۆیان خسته‌گه‌ڕ. به‌ سیاسه‌تى شه‌ڕى قڕێژ هه‌موو هه‌وڵى خۆى دا که‌ شه‌ڕى هه‌رچوار به‌شى کوردستان بکات و ده‌سکه‌وت به‌ده‌ست بێنێت.

به‌ڵام ڕژیمى فاشیستى قڕکه‌رى ئاکه‌په‌-مه‌هه‌په‌ که‌ بانگه‌شه‌ى ' له‌ناوبردنى یه‌کجاره‌کی' گه‌ریلاکانئ ئازادى کوردستان  ده‌کات  و خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌ کردووه‌، له‌ ساڵى ٢٠٢٠ هیچ ئه‌نجامێکیان ده‌ست نه‌خستوو. گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌ و یه‌ژاستار که‌ به‌ به‌رپرسیاره‌تى گه‌یاندنى گه‌ریلاى سه‌رده‌م له‌٢٠٢١ سه‌رقاڵ بوون، له‌لایه‌ک به‌ تاکتیکى گه‌ریلاى سه‌رده‌م، چالاکیه‌کانیان زۆرکردووه‌ و گورزیان لێ داون، گورزى قوورسیان له‌ دوژمنى قڕکه‌ر وشاندووه‌، له‌لایه‌کى تره‌وه‌ له‌ ڕووى شێوازى جووڵه‌ى گه‌ریلاى نوێدا به‌ پێى پێویستى سه‌رده‌م، له‌ ئاستێکى به‌رزدا هێرشه‌کانى دوژمنیان پۆچه‌ڵکرده‌وه‌ و جارێکى تر هه‌موو پیلانێک بۆ تێکشکاندنى تێکۆشانى ئازادى کوردستان پووچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه‌. بوونى قه‌یرانى ئابووری، سه‌ربازی، سیاسى ده‌وڵه‌تى تورک بێگومان هه‌ڵمه‌تى به‌رخۆدانى تێکۆشانى ئازادى کوردستان فراوانتر ده‌کات.

'له‌ ٢٠٢٠ له‌ باکوورى کوردستان به‌رخۆدانێکى مێژوویى کرا'

له‌ باکوورى کوردستان  که‌ گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان تێیدا دامه‌زراوه‌ و له‌ دژى پیلانگێڕى شه‌رێکى گه‌وره‌ ده‌که‌ن، هێزه‌کانى ئێمه‌ له‌ ئاستێکى زۆر به‌رخۆدانى و فیداکارى کردووه‌، وه‌ک نوێنه‌رى ئه‌م رێچکه‌ به‌رخۆدانیه‌ په‌که‌که‌ ، گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌ى فیدایى خۆى که‌ به‌ ئایدۆلۆژیاى ئاپۆیى خۆیان ته‌یارکردووه‌، ده‌ستیان به‌تێکۆشان کردووه‌ و پلانه‌کانى دوژمن پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌. به‌ هه‌لوێستى قاره‌مانانه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تى عه‌گید جڤیان، یه‌ڵماز ده‌رسیم، ئامارا ڕۆناهی، سه‌ما کۆچه‌ر، سه‌رهه‌ڵدان و یه‌ڵدزه‌کان ساڵى ٢٠٢٠ له‌ سه‌رخاکى باکوورى کوردستان به‌رخۆدانیه‌کى مه‌زنیان کردووه‌. له‌ کۆتایى ساڵه‌که‌دا، له‌ گه‌له‌داخ که‌ درگاى به‌رخۆدانى ئیحسان نوورى پاشایه‌، له‌ نێوان ٢ بۆ ٢٧ى ته‌شرینى دووهه‌م له‌ دژى ئۆپه‌راسیۆنى دوژمن که‌ پلانى له‌ ناوبردنى گه‌ریلاى دابوو به‌رچاوى خۆی، ئه‌و به‌رخۆدانه‌ى که‌ هێزه‌کانمان نیشانیاندا و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى دوژمندا که‌ ٢٤ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، بێ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانمان زیانیان به‌رکه‌وێت، گورزێکى کوشنه‌ده‌ له‌ دوژمن درا و به‌ ده‌ست خستنى چه‌ک و جبه‌خانه‌ى دوژمن نموونه‌یه‌کى سره‌نج ڕاکێشه‌ بۆ ئاستێکى هه‌ره‌ پرۆفیسیۆناڵ که‌ گه‌ریلاکان له‌ باکوورى کوردستان نیشانى ده‌ده‌ن. به‌ڵام ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر ، به‌ هێزى میدیایى خۆیه‌وه‌ ڕاستییه‌کان چه‌واشه‌ ده‌کات و له‌ خه‌ڵکى ده‌شارێته‌وه‌ . به‌رخۆدانى له‌ باکوورى کوردستان له‌ ساڵى ٢٠٢٠، له‌ دژى پیلانگێڕى ده‌وڵه‌تى تورک که‌ دواى ساڵى ٢٠١٦ وه‌ک ئامانجێکى گه‌وره‌ داویه‌ته‌ به‌ر چاوى خۆى که‌ له‌ باکوورى کوردستان گه‌ریلا ده‌رخات و بۆ ئه‌وه‌ى تێکشکاندنى خۆى له‌م بوواره‌دا بشارێته‌وه‌ ،ڕۆژانه‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ى ئامارى درۆ گه‌ل چه‌واشه‌ ده‌کات، بووه‌ته‌ گورزێکى سه‌خت. ڕژیمه‌که‌ى ئاکه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ ى قڕکه‌ر و پیلانگێڕ، به‌ به‌شدارى هه‌زاران سه‌رباز ده‌یان ئۆپه‌راسیۆنى به‌ربڵاویان ئه‌نجامداوه‌ به‌ ئامانجى له‌ ناوبردنى گه‌ریلا که‌ له‌م بواره‌دا تووشى شکه‌ستى گه‌وره‌ هاتووه‌. سوپاى تورک له‌ سه‌رخاکى باکوورى کوردستان ٩٢ ئۆپه‌راسیۆن، ٣٢٩ هێرشى ئاسمانى و ٢٣جاران تۆپبارانى ناوچه‌کانى کردووه‌، هێزه‌کانى گه‌ریلاش له‌ناو خاکى باکوورى کوردستان له‌ دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ٨٢ چالاکى ئه‌نجامداوه‌، له‌و چالاکییانه‌دا و له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌گشتى ٣٦٩ سه‌ربازى دوژمن کوژراون، له‌ ئه‌نجامى هێرشه‌کانى دوژمندا ١٦٥ هه‌ڤاڵى ئێمه‌ شه‌هید بوونه‌. رژێمى فاشیست – داگیرکه‌رى ئاکه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌لایه‌که‌وه‌ هه‌م له‌ باکوورى کوردستان ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که‌ ده‌یخواست به‌ ده‌ستى نه‌هێنا و له‌لایه‌کى تریشه‌وه‌ هێرشى کرده‌ سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا و خاکى باشوورى کوردستان و خواستى ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت، لێره‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ ده‌ستهێنانى سه‌رکه‌وتن هه‌وڵى دا خه‌ونى عوسمانیى نوێ زیندوو بکاته‌وه‌، به‌ڵام گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له‌ حه‌فتانین و خواکورک له‌ دژى سوپاى فاشیستى تورک، که‌ هه‌وڵى ده‌دا و ده‌یخواست ئۆپراسیۆنى داگیرکه‌رى پێش بخات، به‌ره‌نگارییانکرد، له‌ هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا گورزى گه‌وره‌ و قورسیان له‌ دوژمنان دا، هه‌ڵوێستى مێژوویی، قاسم ئه‌نگین، له‌یلا ئاگری، عه‌گید گارزان، بارگران، ئه‌سمه‌ر، نوجان و رۆسته‌م نیشانیاندا و سه‌لماندیان، که‌ داگیرکه‌ران هه‌رگیز له‌سه‌ر خاکى کوردستان سه‌ر ناکه‌وێت.

شێوازى شه‌ر به‌ شێوازى ئاسمانى به‌ ئه‌نجام و پووچکرایه‌وه‌

هاوڕێیانمان له‌ ساڵى ٢٠٢٠دا له‌ دژى ٣٠ ئۆپراسیۆنى وشکانی، ١٢٦٠ هێرشى ئاسمانى و ١٨٣ هێرش به‌ تۆپخانه‌ و هاوه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا، به‌ فیداکارییه‌کى گه‌وره‌ و به‌ گیانى به‌رخودان جوڵانه‌وه‌ و ٣١٥ چالاکییان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکى و شه‌ڕانه‌دا ٦٣٦ سه‌ربازى دوژمن له‌لایه‌ن هیزه‌کانمانه‌وه‌ سزا دراون، له‌ ئه‌نجامى هێرشه‌کانى دوژمندا ١٩٧ هاوڕێیمان شه‌هید بون و به‌شدارى کاروانى نه‌مران بوون. له‌ جه‌نگى حه‌فتانین دا، که‌ ٦ مانگ و نیو له‌ ناو دڵى دوژمندا به‌ فه‌رمانده‌یى بارگرانه‌کان و ئه‌سمه‌ره‌کان به‌ شێوازى شه‌ڕى گه‌ریلایى سه‌رده‌م شه‌ڕیان کرد و تێکیانشکاندن، به‌ به‌رخودانێک، که‌ داستانى ئافراندووه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ش له‌ خواکورکدا له‌ ناو دڵى دوژمندا به‌ درێژایى ته‌واوى ساڵ شه‌ێ‌ و به‌رخودان کرا، هه‌روه‌ها له‌ هه‌موو له‌ هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا و سه‌ربارى بۆردومانه‌کان، ئه‌و تابلۆیه‌ نیشانى ده‌دات، که‌ ده‌وڵه‌تى تورک بێ ئه‌نجام بووه‌. به‌ شێوازى جوڵه‌ى راست له‌لایه‌ن هێزه‌کانمانه‌وه‌ و هه‌ڵوێستى به‌جێهێنان، شێوازى شه‌ێ‌ له‌سه‌ر هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان، که‌ ده‌وڵه‌تى تورک هیواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵچینبوون، بێ ئه‌نجام و پووچ کرا.

هه‌م له‌ باکوورى وڵات و هه‌میش له‌ باشوور له‌ ئاستى به‌رخودان و له‌ ئاستى ژماره‌دا هێزه‌کانى هه‌په‌گه‌ له‌ دژى سوپاى کۆمارى تورکیاى فاشیست ئه‌نجامیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان سه‌لماند، که‌ پلانه‌کانى قه‌ڵاچۆکردن، پاکتاوکردن و سڕینه‌وه‌ له‌لایه‌ن رژێمى فاشیستى ئاکه‌په‌ – مه‌هه‌په‌وه‌ چۆن پووچکراونه‌ته‌وه‌. سه‌ربارى پڕوپاگه‌نده‌، که‌ سیستمى شه‌ڕى تایبه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌ نیشاندانى گه‌وره‌ و بڵاوکردنه‌وه‌ى درۆ، هه‌موو راستییه‌کانى شه‌ێ‌ به‌و ژمارانه‌ به‌ شیوه‌یه‌کى روون ده‌خاته‌ به‌رچاو. قۆناغى شه‌ڕى کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کى زۆر راست له‌لایه‌ن ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى و راگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه‌)ه‌وه‌ بۆ راى گشتى بڵاوده‌کرێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ئامارى راست و دروستى ئه‌و شه‌ڕه‌یان ده‌ست بکه‌وێت، به‌ چاودێریکردن و خوێندنه‌وه‌ى راگه‌یاندراوه‌کانى هه‌په‌گه‌ ده‌توانن روونترین و شه‌فافترین زانیارى به‌ ده‌ست بهێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ قورسایى خستووه‌ته‌ سه‌ر شه‌ڕى ده‌روونى و هه‌رگیز راستییه‌کان بڵاوناکاته‌وه‌ و به‌ به‌رده‌وامى راستییه‌کان چه‌واشه‌ ده‌کاته‌ و به‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یى پیشانیان ده‌دات.

گه‌ریلاکانى ئازادى له‌ ٢٠٢١ دا به‌ به‌هێزى به‌ رۆڵ و ئه‌رکه‌کانى هه‌ڵده‌ستن

قۆناغى به‌رخودانى ٢٠٢٠، دروستبوونى رێنماییه‌کانى سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ى گه‌ریلاکان له‌ کوردستان نوێبوونه‌وه‌ و به‌رخودانى گه‌ریلاى سه‌لماند. گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له‌ مێژووى تێکۆشانماندا بۆ یه‌که‌مجار ئامێرى ئاسمانییان به‌کارهێنا و له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌لسه‌فه‌ى ئاپۆیی، که‌ تاوه‌کو دێت هۆش و لێهاتووى مرۆڤ زیاتر و گه‌شتر ده‌کات، خۆیان به‌ قوڵایى تاکتیک و شێوازى سه‌رکه‌وتوانه‌ ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ ده‌رکه‌وت، به‌و رێنماییه‌ سه‌رده‌میانمان هێزه‌کانى گه‌ریلا به‌ فه‌رمانده‌یى فه‌رمانده‌ پێشه‌نگه‌کان، تاکتیکه‌کان نوێ بکه‌نه‌وه‌ و لێ قوڵ ببنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هێزى سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌تر. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل خۆیان بۆ پراتکى ٢٠٢١ ئاماده‌ ده‌که‌ن و ئاڵاى ئازادی، که‌ شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌کانمان له‌ به‌رخودانى ٢٠٢٠دا بۆیان به‌جێهێشتووین، به‌ دڵنیایه‌وه‌ له‌ ئاسماندا شه‌کاوه‌ ده‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ رێکردنى ئازادکردنى رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لى کوردستاندا ده‌بێته‌ هێزى پێشه‌نگ و کاریگه‌ر و به‌و بڕیاره‌ و به‌و پێداگرییه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌رده‌که‌ون. هه‌موو پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌کان که‌ له‌ رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا به‌ده‌ستهاتوون، نیشانى ده‌دات، که‌ ساڵى ٢٠٢١ بۆ گه‌لانى کوردستان و هه‌رێمه‌که‌ ساڵێکى ئاساییى نابێت. گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له‌ هه‌رێمه‌که‌دا بوونه‌ته‌ هاوژیانى گه‌لان، له‌و قۆناغه‌ مێژوویى به‌رده‌مماندا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ و به‌ مسۆگه‌رى به‌ رۆڵى خۆى هه‌ڵده‌ستێت، به‌وه‌ش بۆ هاوڕێیانى شه‌هیدى قاره‌مان و رێبه‌رایه‌تیمان ده‌بنه‌ وه‌ڵام.

ئامارى شه‌ڕى ساڵى ٢٠٢٠ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

هێرشه‌کانى سوپاى کۆمارى تورکیا

ئۆپراسیۆنى زه‌مینى - ١٢٢

هێرشى ئاسمانى - ١٥٨٩

هێرش به‌ تۆپخانه‌ و هاوه‌ن و تانک - ٢٠٦

ئه‌نجامى چالاکییه‌کانى گه‌ریلا له‌ دژى هێرشه‌کان

چالاکییه‌کانى گه‌ریلا - ٣٩٧

هێرشى ئاسمانى گه‌ریلاکان (چالاکییه‌کناى هێزى پاراستنى ئه‌سمانیى شه‌یهد ده‌لال ئامه‌د) - ١٣

ئه‌و شه‌ێ‌ و پێکدادانانه‌ى روویانداوه‌ - ٦٣

ئه‌و چالاکییانه‌ى ئه‌نجامه‌کانیان روون نه‌بوونه‌ته‌وه‌ - ١٢٠

ئه‌و هێزانه‌ى دوژمن که‌ سزا دراون – ١٠٠٥

سه‌ربازه‌ پله‌داره‌ سزادراوه‌کان

(١ سه‌رهه‌نگ، ١ ئه‌فسه‌رى یه‌که‌م، ١ سه‌رپه‌ل، ٤ ئه‌فسه‌رى پسپۆڕ، ٢ ئه‌فسه‌ر) به‌گشتى ٩ پله‌دار

هێزى بریندارى دوژمن - ١٠٥

زرێپۆشه‌ ته‌قێنراوه‌کانى دوژمن – ١٨

ئۆتۆمبێله‌ ئاسایى و مه‌ده‌نییه‌کانى دوژمن که‌ تێکشکێنران - ٣

حه‌فاره‌ و شۆفێڵى تێکشاوى دوژمن – ١٦

خستنه‌ خواره‌وه‌ى درۆن – ٣

تێکشکاندنى کۆپته‌ر – ١

گورزدان له‌ کۆپته‌ره‌کانى دوژمن – ١٢

هاوڕێ دیلکراوه‌کانمان له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه‌ – ١٠

هاوڕێ شه‌هیده‌کانمان – ٣٥٨
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار