په‌رله‌مانتارێک: داهاتى سێ مانگى نه‌وتى هه‌رێم که‌متر له سفر بووه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت :" داهاتى سێ مانگى نه‌وت بۆ حکومه‌ت که‌متر له سفر بوو، حکومه‌ت 76 ملیۆن دۆلاریش له‌سه‌رى قه‌رزار بووه‌ته‌وه".
عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى گۆڕان له‌نوسینێکدا که‌له په‌یجى فه‌رمى خۆى له‌فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه باسى له‌وه‌کردوه، داهاتى نه‌وت له مانگى چوار‌و پێنجى و شه‌شى 2020 دا 590 ملیۆن دۆلار بووه، کۆى ئه‌و خه‌رجیانه‌ى له‌م سێ مانگه‌دا له دۆسیه‌ى نه‌وت کراون 666 ملیۆن دۆلاره، به‌مه‌ش خه‌رجیه‌کانى نه‌وت 76 ملیۆن دۆلارى زیاتره له داھاتى نه‌وت، ئه‌وه‌ش ماناى وایه "نه‌وت ھیچ داھاتێکى نه‌بوه‌و حکومه‌ت 76 ملیۆن دۆلارى قه‌رزاربوه بۆ دابینکردنى خه‌رجیه‌کانى نه‌وت!.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه حکومه‌تى ھه‌رێم له 1ى نیسان تا 30 حوزه‌یران، 38 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتوه به تێکڕاى نرخ 15.78 دۆلار، له کاتێکدا تێکڕاى نرخى برێنت له‌و سێ مانگه‌دا 29.4 دۆلار بووه، واته ھه‌رێم به 13.78 (سێزده دۆلار‌و حه‌فتاو ھه‌شت سه‌نت که‌متر له نرخى برێنت) نه‌وته‌که‌ى فرۆشتوه و کۆى داھاتى نه‌وت 590 ملیۆن دۆلار بوه، خه‌رجى کۆمپانیاکانیش 500 ملیۆن دۆلار‌و کرێى بۆرى 155 ملیۆن دۆلاربووه، به‌مه‌ش ته‌نیا خه‌رجى کۆمپانیاکان و کرێى بۆرى 65 ملیۆن دۆلارى له داھاتى نه‌وت زیاتر بووه".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت :" له‌م سێ مانگه‌دا خه‌رجیکانى نه‌وت زۆر زیاتره له داھاته‌که‌ی، به‌شێوه‌یه‌ک حکومه‌ت نه‌ک داھاتى نه‌بووه، به‌ڵکو 76 ملیۆن دۆلار زیانى به‌رکه‌وتووه، بۆ پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌م زیانه‌ش حکومه‌ت 415 ملیۆن دۆلارى له کۆمپانیاکان وه‌رگرتوه بۆ فرۆشتنى نه‌وتى ساڵانى ئاینده، ئه‌م 415 ملیۆن دۆلاره که وه‌ک قه‌رزه، به‌مه‌ش ڕه‌سیدى قه‌رزى کۆمپانیاکان له‌سه‌ر حکومه‌تى ھه‌رێم زیادى کردوه بۆ 4 ملیار‌و 333 ملیۆن دۆلار".
باسى له‌وه‌شکردوه، ئه‌م 415 ملیۆن دۆلاره‌ش که وه‌ک قه‌رز وه‌رگیراوه، به‌م شێوه به‌کار ھاتوه :
76 ملیۆن و 295 ھه‌زار دۆلارى بۆ خه‌رجى نه‌وت
21 ملیۆن و 401 ھه‌زار دۆلارى دانه‌وه‌ى پاره‌ى پێشه‌کى نه‌وت و گۆڕانکارى له ره‌سیدى کڕیاران( دانه‌وه‌ى قه‌رز)
317 ملیۆن و 304 ھه‌زار دۆلار بۆ موچه به‌کار ھاتوه.
عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌رباره‌ى گرێبه‌سته‌کان ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که خه‌رجى و گرێبه‌سته‌کانى نه‌وت به ئه‌ندازه‌یه‌کى مه‌ترسیدار زۆرن! "نه‌وتى کوردستان به نرخێکى زۆر ھه‌رزان فرۆشراوه! ھه‌رێمى کوردستان به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک به‌رگه‌ى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ناگرێت! ئه‌گه‌ر نه‌وتى برێنت 55 دۆلاریش بێت پوخته‌ى داھات بۆ ھه‌رێم نزیکه‌ى 17 دۆلار ده‌بێت".