خڵوسى ئاکار ده‌یه‌وێت له‌هه‌رێم بنکه‌ى سه‌ربازى نوێ بۆ لێدان له په‌که‌که دروست بکات
"تورکیا کشانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌کانى له هه‌رێمى کوردستان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، پرسى دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازى نوێى تورکیا له هه‌رێم تاوتوێده‌کرێت و له‌ئێستاداشدا له‌گه‌ڵ مه‌سعدو بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له کۆبونه‌وه‌دایه.
ڕۆژى دووشه‌ممه خڵوسى ئاکار، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا گه‌یشته به‌غدا و زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق ئه‌نجامدا، شه‌وى ڕابردووش گه‌یشته هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ست به‌کۆبوونه‌وه‌کانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ مه‌سعدو بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌کۆبونه‌وه‌دایه.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ک که قسه‌ى بۆ ڕۆژنامه‌ى "العرب" کردووه، تورکیا ده‌یه‌وێت "بنکه‌ى سه‌ربازیى کاتیى نوێ" له‌هه‌رێمى کوردستان دروستبکات، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستى فراوانکردنى بۆردوومانه‌کانى بۆسه‌ر گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان په‌که‌که.
ڕۆژنامه‌که له‌زارى به‌رپرسێکى تورکیه‌وه ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه، "تورکیا ده‌یه‌وێت ناوچه‌ى پاککراوه له‌په‌که‌که دروستبکات".
به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى عێراق، ئه‌و پلانه‌ى تورکیا بۆ دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازیى کاتیی، جگه له درێژه‌دان به مانه‌وه‌ى بنکه سه‌ربازییه‌کانى دیکه هیچى دیکه نییه، که ئه‌نقه‌ره کشانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌کانى له هه‌رێمى کوردستان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.