مه‌سرور بارزانى و خلوسى ئاکار له‌باره‌ى په‌که‌که‌وه گفتوگۆیان کردووه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا کۆبونه‌وه‌و تێیدا باسى ئاسایشى ناوچه‌که‌و ده‌رکردنى هێزه‌کانى نزیک له په‌که‌که‌یان کردووه له شه‌نگال.
به‌پێى به‌یاننامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى کانونى دووه‌مى 2021 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و خلوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرى گفتوگۆیان له‌باره‌ىبارودۆخى عێراق و ناوچه‌که و په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا .
هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى و به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندى دۆستانه له نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا کرایه‌وه . به‌تایبه‌تى به‌هێزکردنى هه‌ماهه‌نگیى و هاریکاریى له پێناو سه‌قامگیرکردنى ئاشتى و ئاسایشى ناوچه‌که‌دا.
هاوکات جه‌خت" له گرنگیى جێبه‌جێکردنى ڕێککه‌وتننامه‌ى شنگال و ده‌رچوونى میلیشیا و هێزه چه‌کداره نایاساییه‌کان کرایه‌وه له پێناو ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى ده‌ڤه‌ره‌که و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانیان".