کازمى: مانگى 10 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

حکومه‌تى عێراق بڕیاریدا رۆژى 10-10-2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى په‌رله‌مان دیاریبکرێت.

له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا به‌کۆى ده‌نگ بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌ رۆژى 10ى (تشرینى یه‌که‌م/10)ى 2021 ئه‌نجامبدرێت.

هه‌روه‌ها پێشتر نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیران بڵاویکردبوه‌وه‌، کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى و به‌میواندارى ئه‌ندامانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستیپێکردوه‌.
کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان داوایکردبو 16-10-2021  هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجامبدرێت.

17ى ئه‌م مانگه‌، کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، به‌فه‌رمى داوایه‌کى پێشکه‌شى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کرد، بۆئه‌وه‌ى له‌ 16-10-2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجامبدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار