سه‌رکردایه‌تییه‌کى پارتى: نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌که‌ین
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تیى پارتى ده‌رباره‌ى کێشه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که نه‌وت راده‌ستکردنى به‌غداو ئێراده راده‌ستکردنى به‌غدا دووشتى جیاوازن و ، ده‌شڵێت " تا پارتى مابێت ئیراده‌ى خه‌ڵک ڕاده‌ستى به‌غدا ناکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌بودجه‌دا هاتووه راده‌ستى ده‌که‌ین".
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 19ى کانونى دووه‌مى 2021 ئاراس حه‌سۆ، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیى پارتى دیموکراتى کوردستان له فه‌یسبوکى فه‌رمیى خۆى له پۆستێکدا نووسیوویه‌تى " به‌داخه‌وه به‌شێک له په‌ڕله‌مانتارانى کورد له به‌غدا و له هه‌رێم له‌م کاته‌دا که حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر شێوازى ئیداره‌ى نه‌وت و بودجه ڕێککه‌وتوون و پڕۆژه‌ى یاساى بودجه ڕه‌وانه‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق کراوه، له جیاتى ئه‌وه‌ى پشتگیرى حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ن، خه‌ریکى بیانوو و به‌یاننامه ده‌رکردنن له دژى ھه‌رێم و بێ هیچ هۆکارێک ده‌یانه‌وێت به خه‌ڵک بڵێن ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مان ڕێگرى کرد له‌م ڕێککه‌وتنه هۆکاره‌که‌ى هه‌رێمى کوردستانه که نه‌وت ڕاده‌ست ناکات."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: " ئێمه وه‌ک پارتى و حکومه‌تى هه‌رێم به ئاشکرا وتومانه به‌م شێوه‌ى له پڕۆژه یاساى بودجه داهاتووه ئاماده‌ین نه‌وت و داهات ڕاده‌ستى به‌غدا بکه‌ین".
هاوکات جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که به‌ڵام ڕاده‌ستکردنى نه‌وت و ڕاده‌ستکردنى کوردستان دوشتى جیاوازن"با هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان ( نه‌یاران و دۆستانیش ) بزانن، تا پارتى مابێت و تا گه‌لى کوردستان ده‌نگ به پارتى بدات ئیراده‌ى گه‌لى کوردستان ڕاده‌ست به به‌غدا و هیچ که‌سى تر ناکه‌ین".