خولوسى ئاکار: به‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌نقه‌ره‌و هه‌ولێر کار له‌سه‌ر ده‌رکردنى په‌که‌که‌ ده‌که‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا له‌ دواى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند:" به‌ هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ کار له‌سه‌ر ده‌رکردنى په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کان ده‌که‌ین".

خولوسى ئاکار، وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا رایگه‌یاند: "له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێرى ھێزه‌کانى سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ له‌ شنگال ده‌که‌ین، به‌ لایه‌نه‌کانمان گوتووه‌، ئه‌گه‌ر پشتیوانیان ده‌وێت ئێمه‌ ئاماده‌ین دابینى بکه‌ین".

ناوبراو راشیگه‌یاند:" له‌ قۆناغى داهاتووماندا هاریکارى تورکیا-عێراق و تورکیا-هه‌ولێر ببێته‌ هۆى کۆمه‌ڵێک پێشهاتى زۆر گرنگ له‌ باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".

وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا رۆژى 18/1/2020 سه‌ردانى به‌غداى کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق کۆبووه‌وه‌، رۆژى دواتر له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌ت و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى ھه‌رێمى کوردستان و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى کۆبونه‌وه‌.   
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار