ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى له‌شکرکێشى بۆ سه‌ر شه‌نگال: شه‌وێک له‌پڕدا دێین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌باره‌ى له‌شکرکێشى بۆ سه‌ر شنگال رایگه‌یاند:"هه‌میشه وته‌یه‌کم، هه‌یه ره‌نگه شه‌وێک له پڕدا بێین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى کانونى دووه‌مى 2021 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا دواى به‌جێهێنانى نوێژى هه‌ینى له مزگه‌وتى که‌ره‌م ئایدنلار له ئیستانبوڵ له‌باره‌ى دۆخى شنگال رایگه‌یاند:"هه‌میشه وته‌یه‌کم هه‌یه، ره‌نگه شه‌وێک له پڕدا بێین بۆ شه‌نگال".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند:"له‌رێگه‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى په‌که‌که له شه‌نگال ده‌رده‌که‌ین".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که هه‌فته‌ى رابردوو خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا سه‌ردانى به‌غداو هه‌ولێرى کرد‌و کیفاح مه‌حمود راوێژکارى مه‌سعود بارزانى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که تورکیا له به‌رنامه‌یدایه بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له شه‌نگال دروست بکات.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار