ئێران بیست ژنى کورد ده‌ستگیر ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 له‌ دوو هه‌فته‌دا بیست ژنى کورد له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌ستگیرکراون، یا بانگهێشتى ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌کان کراون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت.

رێکخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بڵاویکرده‌وه‌" له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکى شه‌پۆلى نوێى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى هاووڵاتیانى کورد که‌ ٢٠ى به‌فرانبار (٩ى ژانویه‌) ده‌ستى پێکردوه‌، لانیکه‌م نۆ ژنى کورد له‌ شاره‌کانى کرماشان، بانه، نه‌غه‌ده‌، بۆکان و مه‌هاباد له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون."

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌ سێ که‌س له‌و ژنانه‌ به‌ ناوه‌کانى ( نازه‌نین ئه‌تابه‌کى و نه‌سرین یه‌زدانى پوور) خه‌ڵکى کرماشان و ( ته‌رانه‌ محه‌مه‌دى خه‌ڵکى بانه‌) هه‌مان ڕۆژى ده‌ستبه‌سه‌ر کران ئازاد کراون و پێنج ژنى دیکه‌ هێشتا ده‌ستبه‌سه‌رن.

هاوکات ئه‌وه‌شى باسکردووه‌ که‌ ده‌ریان تاڵبانى و ئه‌سرین محه‌مه‌دى خه‌ڵکى مه‌هاباد و عه‌زیمه‌ ناسرى خه‌ڵکى بۆکان ڕۆژى شه‌ممه‌ ٢٠ى به‌فرانبار (٩ى ژانویه‌) له‌ شاره‌کانى مه‌هاباد، تاران و بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و ئێستا له‌ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ى ئیتلاعاتى سپاى ئورمیه‌ ڕاگیراون و په‌یوه‌ندى کورتیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان گرتووه‌.

رێخراوى هه‌نگاو ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ که‌ تا ئێستا چاره‌نووسى (گه‌لاوێژ عه‌بدوڵڵاهى) خه‌ڵکى نه‌غه‌ده‌، (فه‌ریبا ئه‌حمه‌دى) و (ڕۆژین محه‌مه‌دپوور) خه‌ڵکى بۆکان که‌ ٢٤ى به‌فرانبار و ٣٠ به‌فرانبار ده‌ستبه‌سه‌ر کراون نادیاره‌.
رێکخراوه‌که‌  زانیویه‌تى که‌ له‌ ماوه‌ى دوو حه‌وتووى ڕابردوودا لانیکه‌م ١١ چالاکى ژن له‌ شاره‌کانى کرماشان، مه‌ریوان، بۆکان و مه‌هاباد له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ بانگ کراون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه‌.
ئه‌و رێکخراوه‌ ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ ده‌ستبه‌سه‌رکراون:
١_ ده‌ریا تاڵبانى خه‌ڵکى مه‌هاباد ڕێکه‌وتى ٢٠ى به‌فرانبار له‌ مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٢_ ئه‌سرى محه‌مه‌دى خه‌ڵکى مه‌هاباد ڕێکه‌وتى ٢٠ى به‌فرانبار له‌ مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٣_ عه‌زیمه‌ ناسرى خه‌ڵکى بۆکان ڕێکه‌وتى ٢٠ى به‌فرانبار له‌ بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٤_ ته‌رانه‌ محه‌مه‌دى خه‌ڵکى بانه‌ ڕێکه‌وتى ٢٢ى به‌فرانبار له‌ بانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٥_ گه‌لاوێژ عه‌بدوڵلاهى خه‌ڵکى نه‌غه‌ده‌ ڕێکه‌وتى ٢٤ى به‌فرانبار له‌ نه‌غه‌ده‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٦_ نازه‌نین ئه‌تابه‌کى خه‌ڵکى کرماشان ڕێکه‌وتى ٢٧ى به‌فرانبار له‌ کرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٧_ نه‌سرین یه‌زدانى پوور خه‌ڵکى کرماشان ڕێکه‌وتى ٢٧ى به‌فرانبار له‌ کرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٨_ فه‌ریبا ئه‌حمه‌دى خه‌ڵکى بۆکان ڕێکه‌وتى ٣٠ى به‌فرانبار له‌ بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٩_ فه‌ریبا ئه‌حمه‌دى خه‌ڵکى بۆکان ڕێکه‌وتى ٣٠ى به‌فرانبار له‌ بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار