هاوسه‌رۆکى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى شه‌نگال: تورکیا به‌نیازی له‌ناوبردنى ئێزدییه‌کانه
"گه‌لى ئێزدى بێ هه‌ڵوێست نابێت‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه‌کاندا شه‌ڕ ده‌کات"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى دیموکراتى شه‌نگال ده‌ڵێت:"ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا به‌ڕوانگه‌یه‌کى عوسمانییه‌وه سه‌یرى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى ده‌که‌ن‌و هاوشێوه‌ى باکورى کوردستان به‌نیازی له‌ناوبردنى ئێزدییه‌کانن"، ده‌شڵێت:" گفتوگۆکانى ئه‌م دواییانه‌ى تورکیا‌و پارتی دیموکراتی کوردستان جگه له‌ئه‌نجامدانى کۆمه‌ڵکوژى دووه‌م له‌دژى ئێزدییه‌کان، شتێکى تر نییه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى کانونى دووه‌مى 2021 ڕیحام حه‌جۆ، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى دیموکراتى شه‌نگال به‌سایتی رۆژنیوزی راگه‌یاند:"تورکیا له‌ڕێگه‌ى عێراقه‌وه ئامانجى ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ئێزدییه‌کانى باکورى کوردستان کردى جێبه‌جێى بکات، به‌ڵام با هه‌موو که‌س بزانێت گه‌لى ئێزدى بێ هه‌ڵوێست نابێت‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه‌کاندا شه‌ڕ ده‌کات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" تورکیا ئێستا ڕوانگه‌ى عوسمانى بۆ کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى نیشان ده‌دات و هه‌وڵى ناسه‌قامگیرکردنى و ئاسایشى شه‌نگال ده‌دات، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رخۆدان و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌موو پیلانگێڕییه‌کان ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌رکه‌وتن بۆ کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدی".
هاوکات ڕیحام حه‌جۆ له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى خولوسی ئاکار، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا بۆ عێراق‌و هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که هه‌میشه وڵاتانى هه‌رێمى هه‌وڵى سه‌پاندنى ئه‌جێنداى خۆیان ده‌ده‌ن له‌ناوچه‌که به‌تایبه‌ت عێراق که له‌ئه‌نجامى لاوازبونییه‌تی، وتیشى:" ئێمه ده‌زانین ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى له‌دژى ئیراده‌ى خه‌ڵکى شه‌نگال کراوه، به‌فشارى ده‌ره‌کى بووه که ده‌وڵه‌تى تورکیا ڕێبه‌رایه‌تى ده‌کات، گفتوگۆکانى ئه‌م دواییانه‌ى تورکیا‌و پارتی دیموکراتی کوردستانیش جگه له‌ئه‌نجامدانى کۆمه‌ڵکوژى دووه‌م له‌دژى ئێزدییه‌کان، شتێکى تر نییه، وه‌ک چۆن له‌تورکیا به‌سه‌دان گوندى ئێزدى سوتێنران و دانیشتوانه‌که‌ى به‌زۆر ئاواره کراوه".
ڕیحام ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که" گه‌لى شه‌نگال به‌رده‌وام ده‌بێت له‌تێکۆشانیان تا ئه‌وکاته‌ى مافه ڕه‌واکانیان له‌ناوخۆى عێراقدا بناسرێته‌وه".