به‌رپرسێکى وزه‌ى ئه‌مریکا بۆ کازمى: بۆ غاز پشت به هه‌رێمى كوردستان ببه‌سته نه‌ک ئێران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى یاریده‌ده‌رى یه‌که‌م بۆ کاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مریکا داوا له حکومه‌تى عێراق ده‌کات که بۆ وێستگه‌کانى کاره‌با پشت به‌به‌کارھێنانى غازى سروشتى ھه‌رێمى کوردستان ببه‌ستن نه‌ک ئێران.
ماتیۆ زایس، جێگرى یاریده‌ده‌رى یه‌که‌م بۆ کاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند:" عێراق خاوه‌نى غازى سروشتى گه‌وره‌یه که به‌شێکى زۆرى بێسوود ده‌سوتێت، بۆیه پشتبه‌ستن به غازى سروشتیى ھه‌رێمى کوردستان بۆ کارپێکردنى وێستگه‌کانى کاره‌با له عێراق، له پشتبه‌ستن به ئێران و که‌نداو به‌سود تره.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌مریکا ئاماده‌ى هاوکاریکردنى هه‌رێمى کوردستانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و به‌ربه‌سته سیاسیانه‌ى دێنه‌رێگه‌ى و ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ى کازمى له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆ بکه‌ن".
هاوکات ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که ھه‌رێمى کوردستان له توانایدایه تا 14 ساڵى دیکه ئاستى به‌رھه‌مھێنانى غازى سروشتى بۆ نزیکه‌ى 40 ملیار مه‌تر چوارگۆشه به‌رز بکاته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکییه جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئێران دۆسیه‌ى فرۆشتنى غازى سروشتیى به عێراق کردووه‌ته کارتێکى سیاسی به‌سه‌ر به‌رپرسانى حکومه‌تى عێراقه‌وه بۆیه به پێویستى داده‌نێت به‌غدا خۆى له ئێران دووربخاته‌وه و روو له غازى هه‌رێمى کوردستان بکات.