کازمى: مانگى 10ى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقى راگه‌یاند که‌ بڕیاربوو له‌ مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 24ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشکرایکرد ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى نیشان داوه‌ به‌ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بۆ 10ى 10ى 2021 له‌گه‌ڵ ره‌چاوکردنى هه‌ندێک رێوشوێنى دیاریکراو له‌ ماده‌ى 64ى ده‌ستوور.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌ بڕیاره‌که‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى داواکارییه‌کى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ 19ى ئه‌م مانگه‌دا.

 مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کابینه‌ى کاتى حکومه‌تى عێراقى پێکهێنا و بڕیاریدا له‌ مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ خۆپیشاندان ساز بکرێت، به‌ڵام کۆمسیۆن رایگه‌یاند که‌ ناتوانن له‌و واده‌یه‌دا بایۆمه‌ترى بۆ دوو ملیۆن و 600 هه‌زار ده‌نگده‌رى نوێ ته‌واو بکه‌ن، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ بڕیارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق درا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار