مه‌زڵوم کوبانێ په‌یامێکى گرنگ بڵاوده‌کاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌زڵوم کۆبانى سه‌رکه‌وتنى دانیشتنه‌کانى گفتوگۆکانى نێو ماڵى کوردى له‌ڕۆژئاڤا به‌رزنرخاندو له‌په‌یامێکیدا ڕایگه‌یاند:"بۆ قۆناغى داهاتووى یه‌کێتى نێو ماڵى کورد خۆمان ئاماده‌ده‌که‌ین".
مه‌زڵوم کۆبانێ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى (هه‌سه‌ده) له‌لاپه‌ڕه‌ى خۆى له‌تویته‌ر خۆشحاڵى به‌به‌ره‌وپێشچونى گفتوگۆکانى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ربڕییو داواى له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد که بۆ قۆناغى داهاتوى یه‌کێتى نێو ماڵى کورد خۆیان ئاماده‌بکه‌ن.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، گفتوگۆکان سه‌رکه‌وتنى باشیان به‌ده‌ستهێناوه‌و ده‌بێ نێو ماڵى کورد یه‌کبخرێته‌وه‌و یه‌کێتیو هاوئاهه‌نگى دروستبکرێت.
هاوکات، کۆبانێ جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "ئامانجى ئێمه دیالۆگى نێوان شوراى نیشتمانى کوردانى سوریا‌و حزبه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کورده‌و ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ى به‌ده‌ستمانهێناون زۆر به‌لامانه‌وه گرنگن‌و به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکه‌که‌مان ده‌پارێزێت".
فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌سه‌ر هه‌موولایه‌نه‌کان ئه‌رکه بۆ قۆناغى دواتر به‌باشى ئاماده‌یى خۆیان ده‌رببڕن‌و به‌شێوه‌یه‌ک بێت که له‌ڕۆژانى داهاتودا شایه‌تى قۆناغێکى نوێتر بن، وتیشى:"ئیدى با نێوماڵى کورد له‌وه زیاتر په‌رته‌وازه نه‌بێت‌و پێویسته کورد یه‌کگرتوانه هه‌وڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆی‌و خه‌ڵکه‌که‌ى بدات".