وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق: کۆتایى مانگ 317 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم ده‌نێرین
6 ساڵ لەمەوپێش
سه‌روه‌ر خه‌لیل. که‌رکوک
وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق، رایگه‌یاند کۆتایى مانگ بڕى 317 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرین، پێشخستن و دواخستن بۆ چه‌ند رۆژێک په‌یوه‌ندی به‌هه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه‌وه هه‌یه.
سه‌عد حه‌دیسى، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنێکى تایبه‌ت به هاوڵاتى که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له رۆژنامه‌ى هاوڵاتى بڵاو کراوه‌ته‌وه رایگه‌یاند "حکومه‌تی ئیتیحادی پابه‌نده به‌ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان رێککه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه که 317ملیار 540 ملیۆن دیناری عێراقییه مانگانه، ئه‌مه‌ش له مانگی ئاداره‌وه به‌شێوه‌یه‌کی رێکوپێک رووده‌دات و حکومه‌تیش به‌رده‌وامه‌و پابه‌نده پێوه‌ی"
وتیشى " پاره‌که‌ش له‌دوایین رۆژه‌کانی مانگ ده‌نێردرێت، له وه‌زاره‌ته ئیتیحادییه‌کانیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، مووچه له‌کۆتا رۆژه‌کانی مانگ خه‌رجده‌کرێت و پێشخستن و دواخستن بۆ چه‌ند رۆژێک په‌یوه‌ندی به‌هه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌گشتی پاره‌که له‌نێو مانگه‌که‌دا ده‌درێت، "
وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق جخیله‌وه‌شکرده‌وه" مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌رێم ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی بدرێت هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌تی ئیتیحادی به‌پێی یاسای خزمه‌تی وه‌زیفی له داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم ده‌فرۆشرێت به‌بێ پاشه‌که‌وت".
درێژه‌ى چاوپێکه‌وتنه‌که....
هاوڵاتى: تائێستا حکومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ته‌کانى په‌روه‌رده‌و ناوخۆ و خوێندنى باڵاى نه‌داوه‌و چاوه‌ڕوانی 317 ملیار دیناره‌که‌ی به‌غدایه، عێراق که‌ى ئه‌و پاره‌یه ده‌نێرێت بۆ هه‌رێم؟
سه‌عد حه‌دیسی: حکومه‌تی ئیتیحادی پابه‌نده به‌ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان رێککه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه که 317ملیار 540 ملیۆن دیناری عێراقییه مانگانه، ئه‌مه‌ش له مانگی ئاداره‌وه به‌شێوه‌یه‌کی رێکوپێک رووده‌دات و حکومه‌تیش به‌رده‌وامه‌و پابه‌نده پێوه‌ی، پێشخستن و دواخستن بۆ چه‌ند رۆژێک په‌یوه‌ندی به‌هه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له وه‌زاره‌ته ئیتیحادییه‌کانیش روو ده‌دات، به‌ڵام به‌گشتی پاره‌که له‌نێو مانگه‌که‌دا ده‌درێت، پاره‌که‌ش له‌دوایین رۆژه‌کانی مانگ ده‌نێردرێت. له وه‌زاره‌ته ئیتیحادییه‌کانیش به‌هه‌مانشێوه‌یه مووچه له‌کۆتا رۆژه‌کانی مانگ خه‌رجده‌کرێت. بۆیه حکومه‌تی ئیتیحادی ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌بڕیوه‌و به‌شێوه‌یه‌کی مانگانه‌و رێکوپێک ده‌نێردرێت، رێککه‌وتنه‌که‌ش وایه که به‌شه‌که‌ی تری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌داهاتی هه‌رێم بدرێت و ئه‌و داهاته نه‌نێردرێته‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ره‌تای مانگداین، له‌کۆتا رۆژه‌کانی مانگ پاره‌ی ئه‌م مانگه ده‌نێردرێت، وه‌ک چۆن پاره‌ی مانگی پێشترمان نارد، به‌هه‌مانشێوه بۆ مانگه‌کانی داهاتووش.
هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم موچه هه‌ر به سیستمى پاشه‌که‌وت دابه‌ش ده‌کات، داواتان کردووه موچه‌ى ته‌واو بداته فه‌رمانبه‌ران؟
سه‌عد حه‌دیسى: ده‌بێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی بدرێت هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌تی ئیتیحادی به‌پێی یاسای خزمه‌تی وه‌زیفی له داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم ده‌فرۆشرێت بێ پاشه‌که‌وت و که‌مکردنه‌وه‌و لێبڕین.
هاوڵاتی: ئێستا نرخی نه‌وت به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چێت، تاچه‌ند ئه‌گه‌ری زیادکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه هه‌یه؟ ئایا تا کۆتایی ساڵ هه‌مان بڕه پاره بۆ هه‌رێم خه‌رجده‌کرێت؟
سه‌عد حه‌دیسی: کاتێک حکومه‌تی ئیتیحادی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی هه‌ژمارکرد، به‌وپێیه ئه‌ژماری کرد که ده‌چنه ژێر باری یاسای خزمه‌تی وه‌زیفیی ئیتیحادیی و په‌یژه‌ی پله وه‌زیفییه‌کان و ئه‌و مووچانه‌ی ئه‌و پله وه‌زیفییانه دیاری ده‌که‌ن، وه‌ک چۆن له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئیتیحادییه‌وه کاری پێده‌کرێت. به‌و پێیه‌ی یاساکه یه‌ک یاسایه‌و له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانبه‌ران په‌یڕه‌و ده‌کرێت، بۆیه رێککه‌وتنه‌که وایه که ئه‌و پاره‌یه‌ی حکومه‌تی ئیتیحادی ده‌ینێرێت، له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وتیی هه‌رێم ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین ده‌کات، به‌ته‌واوی به‌بێ لێبڕین و که‌مکردنه‌و بێ پاشه‌که‌وت.
هاوڵاتی: یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که باسی لێوه‌ده‌کرێت، رێککه‌وتنه له‌سه‌ر بڕی 38 ملیار دینار که پێویسته له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و 317 ملیار دیناره وه‌ک بودجه بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ته‌رخان بکرێت، ئه‌و بودجه‌یه بۆ تا ئێستا خه‌رج نه‌کراوه؟
سه‌عد حه‌دیسی: له‌ڕاستیدا من زانیاریم نییه له‌سه‌ر ورده‌کاری ئه‌وه‌ی بڕی پاره‌کان بۆ کوێ و بۆ چ وه‌زاره‌تێک ده‌نێردرێت، ئه‌مه بابه‌تێکی ئیجرائییه‌و ده‌چێته خانه‌ی کاری لیژنه تایبه‌ته‌کانه‌وه، مه‌بده‌ئێکی سیاسیی گشتی، هه‌یه که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیتیحادی دانی پێداناوه‌و له‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه کاری پێکردووه و پابه‌نده به‌کارکردن پێیه‌وه، به‌ڵام پرسی ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕه بۆ کوێ و بۆ کام وه‌زاره‌ت ده‌چێت، ئه‌وه پرسێکه که ئاگاداری ورده‌کارییه‌کانی نیم.
هاوڵاتی: ده‌توانم ئه‌وه له‌وه‌ڵامه‌که‌ت بخوێنمه‌وه که ئه‌و 38 ملیار دیناره به‌شێکه له‌و 317 ملیاره‌ی که پێشتر باست کرد، ته‌نانه‌ت باسى بڕى 38 ملیار و 500 ملیۆن دینار ده‌کرێت بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کانى عێراق؟
سه‌عد حه‌دیسی: وه‌ک باسمکرد، رێککه‌وتنه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه که حکومه‌تی ئیتیحادی بڕی 317ملیار و540 ملیۆن دینار بۆ حکومه‌تی هه‌رێم بنێردرێت، ئه‌وه کاری ئه‌و لیژنه تایبه‌تمه‌ندانه‌یه که پێکهێنرابوون و من هیچ زانیارییه‌کم له‌سه‌ری نییه.