دایکى یه‌کێک له‌شه‌هیده‌کان: 17 ى شوبات ته‌نها ئازاره‌که‌ى بۆ ئێمه‌ بوو

10 ساڵه‌ که‌سوکارى قوربانیانى 17ى شوبات چاوه‌ڕێى جێبه‌جێکردنى داواکاریه‌کانیانن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

17ى شوباتى ساڵى (2011) و رۆژانى دوایی، زنجیرهیهک خۆپیشاندانى ناڕهزایهتى لهشارو شارۆچکهکانى ههرێمى کوردستان ئهنجامدراو دوو مانگ بهردهوامییان ههبوو، جوڵهیهکى جهماوهریى و سیاسى لێکهوتهوه، لهئهنجامدا (10) کهس شههیدبوونو زیاتر له (500) کهسیش برینداربوون، ئهویش بههۆى رووبهڕووبوونهوهى نێوان هێزه ئهمنییهکان و خۆپیشاندهران.

دواى کۆتایى هاتنى 17ى شوبات، لیژنهیهکى پهرلهمانى بهدواداچوونیان بۆ رووداوهکان کردو بڕیارى ژماره دوویان دهرکرد کهچهندین خاڵى لهخۆگرتبوو، بهڵام تا ێستا ئهو داواکارییانه جێبهجێنهکراون.

کهسوکارى یهکێک لهشههیدهکانى 17ى شوبات دهڵێت خۆپیشاندانهکه خۆڕسک بووه، کهسوکارى یهکێکى دیکهشیان دهڵێت ئهو رۆژه تهنیا ئازارهکهى بۆ ئهوان بووه.

رێزان عهسکهر، دایکى شههید گهرمیان، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت »کهیسى ئێمه لهگهرمیان بوو لهکهلار بهڵام گهڕاندمانهوه بۆ چهمچهماڵ، ههرچهنده تائێستا ههشت جار فهرمانى دهستگیرکردن بۆ محهمهد کهمال بهرپرسى لقى (19) دهرچووه بهڵام دهستگیرنهکراوه«.

وهک دایکى شههید گهرمیان دهڵێت»ئێستا گهندهڵى و دهستگیرکردن و گهندهڵى له 17ى شوباتى 2011 زیاتره، بهڵام حزبهکانى ئۆپۆزسیۆن بێدهنگن، 17 ى شوبات تهنیا ئازارهکهى بۆ ئێمه بوو کۆمهڵێک خهڵکى کرد بهوهزیرو پهرلهمانتار، بهڵام ههندێک خهڵکى باشیش ماون که رێزمان دهگرن، بهتایبهت سێ لایهنهکهى ئۆپۆزسیۆنى ئهوکات بهتهواوهتى دۆسیهى 17 ى شوباتیان پشتگوێخستووه«.

زاهیر سدیق، باوکى شههید سورکێو که لهخۆپیشاندانى رۆژى 17ى شوبات گیانیلهدهستدا، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»17 ى شوبات خۆپیشاندانێکى خۆڕسک بوو، ئهو رۆژه کۆمۆنیستهکان مۆڵهتى خۆیان بۆ خۆپیشاندان وهرگرتبوو، که کۆتایى بهمهراسیمى ئهوان هات خهڵکى سلێمانى خۆڕسکانه خۆپیشاندانیان دهستپێکرد، لهشهقامى مهولهوییهوه خهڵک چووه بهردهم لقى چوار».

باوکى شههید سورکێو دهڵێت «ئهوهى کهئاگادارم دۆسیهکانى 17ى شوبات داخراون، کهیسى ئێمهش وهک خۆى ماوهتهوهو هیچ یهکێک لهتۆمهتبارهکانى دهستگیرنهکراون و لێپێچینهوهیان لهگهڵ نهکراوه«.

وتهبێژى کۆمهڵ: ههمیشه بڕوامان وابووه دهبێت دادگا رۆڵى خۆى ببینێت

رێبوار حهمهد، وتهبێژى کۆمهڵى ئیسلامى کوردستان، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»ئێمه لهپێش 17 ى شوبات و دواى 17ى شوباتیش ههمیشه پێمان وابووه کهداواى رهواى خهڵک ئهرکى دهسهڵاته جێبهجێى بکات،  هیچ کاتێک ئێمه نهمانبینیوه حکومهت داواکارى خۆپیشاندهران جێبهجێ بکات، بهڵکو ههمیشه بهشێوهى ترساندن و فشار رووبهڕووى خۆپیشاندهران بوونهتهوه«.

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد ههمیشه ئهوهیان رهتکردووهتهوهو بهکارێکى ناڕهوایان زانیوهو لهگهڵ بنهما سهرهکییهکانى خۆپیشاندان و دامهزراوه مهدهنییهکان ناگونجێت که خۆپیشاندهر بکوژرێت و بریندار بکرێت.

وتیشى «ههمیشه بڕوامان وابووه ئهوانهى بهناحهق کوژراون دهبێت دادگا رۆڵى خۆى ببینێت و یاسا لهسهرووى ههمووانهوه بێت، ههر ئهوکاتیش لهپهرلهمانى کوردستان فشارمان کرد و بڕیارى ژماره دوو دهرچوو، بهڵام بهداخهوه جێبهجێ نهکرا».

هاوڵاتى بۆ وهرگرتنى راى بزوتنهوهى گۆڕان پهیوهندى کرد بهدلێر عهبدولخالق وتهبێژى گۆڕان، بهڵام بهبیانووى ئهوهى «رۆژێک پێش 17ى شوبات لهوبارهیهوه بهیاننامه بڵاودهکهنهوه« ئامادهنهبوو لهسهر ئهو دۆسیهیه لێدوان بدات.

بهههمان شێوه هاوڵاتى بۆ وهرگرتنى راى ههریهک لهیهکێتى نیشتیمانى کوردستان پهیوهندى بهوتهبێژى ئهو حزبهو چهند ئهندامێکى سهرکردایهتییهوه کرد، بهڵام ئهوانیش ئامادهنهبوون لێدوان لهوبارهیهوه بدهن.

کارگێڕێکى لقى چوارى پارتى لهسلێمانی: لهگهڵ ئهوهدان دۆسیهى 17ى شوبات یهکلایى بکرێتهوه

کامهران غهریب، کارگێڕى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان به‌‌هاوڵاتى وت»کاتێک رووداوهکانى 17ى شوبات روویدا، بووه هۆى گیانلهدهستدانى کۆمهڵێک کهس لهشارو شارۆچکهکان، کێشهى ئابوورى نهبوو، بهشێک لهکهسایهتییهکانى ئۆپۆزسیۆن بهمهبهستى کهسى کهوتنه جوڵاندنى دۆخهکه وهک پشتگیرییهک لهخۆپیشاندانهکانى بههارى عهرهبى بهو بیانووهوه خۆپیشاندانیان سازکرد».

ههروهها وتیشى «ئێمه لهگهڵ خۆپیشاندانى رهواین، بهڵام نابێت هیچ حزبێک خهڵک وهکو ئامرازێک بهکاربهێنێت، ئێمه شایهتین له 17ى شوبات ئهو کهسانهى خهڵکیان هان دهدا کهسانێک بوون بڕوایان بهخودى ئازادى نهبووه، دواجار ئهگهر دادگا لهسنوورى سلێمانى سهربهخۆ بێت دهزانرێت کێ تاوانبارى سهرهکییه لهو تاوانانه، ئهوان رووداوهکهیان بهئاڕاستهى لقى چوار گۆڕی، لهکاتێکدا دۆخى خهڵک باش بوو، بهپێچهوانهوه ئهوان بوونه هۆکارێک بۆ تێکچوونى دۆخهکه«.

ئهو بهرپرسهى پارتى پێشیوابوو دهبێت خهڵکى کوردستان ئهو پرسیاره لهئۆپۆزسیۆن بکات بۆچى کهئێستا دۆخى خهڵک خراپه ئهوان هاوکارى خهڵک نین بۆ بهدهستهێنانى مافهکانیان، «ئێمه لهگهڵ ئهوهداین رێکاره یاساییهکانى دۆسیهکانى 17 ى شوبات یهکلایى بکرێنهوه، کهمترین قوربانى لهبهردهم بارهگاى پارتى بووهو ئهوانهش کهکوژراون بهتهقهى پاسهوانانى لقى پارتى نهبووه، بهڵکو کهسانى دیکه تهقهیان لێکردوون، پێمخۆشه بێ دهستتێوهردانى حزبى ئهو دۆسیهیه دادگا یهکلایى بکاتهوه«.

ئهندامێکى لیژنهى ناوخۆى پهرلهمانى کوردستان: پهرلهمان دهست ناخاته ئهو دۆسیهیهوه

باڵانبۆ محهمهد، ئهندامى لیژنهى ناوخۆو ئاسایش و ئهنجومهنه خۆجێییهکان لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت »ههر کهیسێک چووبێته دادگا پهرلهمان دهست ناخاته کاروبارهکانیهوه، ئهگهر نهچووایهته دادگا کهیسهکه ئهوکات لیژنهکهمان دهیتوانى بهدواداچوون بکات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار