بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بۆ ‌هاوڵاتى:

لیژنه‌ى باڵاى کۆرۆنا بڕیار له‌به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌دات

3 ساڵ لەمەوپێش



سهرکۆ جهمال

بریکارى وهزارهتى پهروهردهى حکومهتى ههرێم ئاماژه بهوه دهدات تائێستا هیچ بڕیارێک لهلایهن وهزارهتهکهیانهوه نییه بۆ گۆڕانکارى لهشێوازى بهڕێوهچوونى پرۆسهى خوێندن، بهڵکو چاوهڕێى بڕیارى لیژنهى باڵاى رووبهڕووبونهوهى کۆرۆنا دهکهن.

ئێستا پرۆسهى خوێندن لهههرێم بهشێوهى «رۆژ ناڕۆژێک» بهڕێوهدهچێت، رێگهدهدرێت ههر خوێندکارێک بیهوێت بهئۆنلاین بخوێنێت لهڕێگهى پڕکردنهوهى فۆڕمێک دهتوانێت نهچێتهوه بۆ خوێندنگەکهى.

سهیوان عهلی، بریکارى وهزارهتى پهروهردهى حکومهتى ههرێمى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «تائێستا هیچ بڕیارێک لهلایهن وهزارهتهکهمانهوه نییه بۆ گۆڕانکارى لهشێوازى بهڕێوهچوونى پرۆسهى خوێندن لهههرێم».

ههروهها وتیشى:» چاوهڕێى راپۆرتى وهزارهتى تهندروستین که پابهند دهبێت بهبڕیارهکانى لیژنهى باڵاى رووبهڕووبوونهوهى کۆرۆنا لهههرێم، که بهمزووانه کۆدهبێتهوهو بڕیار دهدات».

ناوبراو پێشیوابوو پێشنیازى چۆنیهتى بهڕێوهچوونى پرۆسهى خوێندن لهکاتێکدا دهبێت کهجۆرى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوبووهتهوه تائێستا هیچ شتێک لهوهزارهتى پهروهرده باسنهکراوه.

 بڕیاره سبهینێ سێشهممه 23ى شوبات لیژنهى باڵاى رووبهڕووبوونهوهى کۆرۆنا لهههرێمى کوردستان کۆببێتهوه و چهند رێوشوێنێکى نوێ بڵاودهکاتهوه.

کۆتایى ساڵى رابردوو بههۆى ههڵکشانى ئامارهکانى کۆرۆنا لهههرێم، لیژنهى باڵاى رووبهڕووبوونهوهى کۆرۆنا بڕیاریدا بهڕاگرتنى پرۆسهى خوێندن لهخوێندنگه و پهیمانگهو زانکۆکانى ههرێم، بهڵام لهمانگى یهکى 2021 لهگهڵ دابهزینى ئامارهکانى تووشبوانى کۆرۆنا بڕیاردرا بهدهستپێکردنهوهى خوێندن لهناوهندهکانى خوێندندا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار