پشوه‌کانى مانگى ئازار ده‌وامى خوێندنگه‌کان ناگرێته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌مانگی ئازاردا پشووی زۆر هه‌یه، به‌ڵام جگه له‌سه‌ری ساڵی كوردی هیچ پشوویه‌كی دیكه پرۆسه‌ی خوێندن راناگرێت.
به‌پێی كارنامه‌ی ده‌وامی ئه‌مساڵ، جگه له‌رۆژانی 20 و 21 و 22 ی ئازار هیچ رۆژێكی دیكه خوێندنگه‌كان ناگرێته‌وه‌و ده‌وام تێیاندا ئاساییه.
ئه‌م ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه پرۆسه‌ی خوێندن چه‌ند مانگێك دواكه‌وت، بۆیه بڕیاردرا به‌شێكی زۆری پشووه‌كان ده‌وام تێیاندا ئاسایی بێت.
له رۆژه پشووه‌كانی ئه‌م مانگه‌دا جگه له‌و سێ رۆژه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردوه، ته‌نها پرۆسه‌ی خوێندن ده‌گرێته‌وه‌و بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه جارێ بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دراوه.
جێی ئاماژه‌یه، پێشتر جگه له‌رۆژانی راپه‌ڕین كه هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌ك له‌رۆژی خۆیدا یاده‌كه‌ی ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له 11ی ئازار‌و 14 ی ئازار‌و 20 و 21 و 22 ئازاریش پشووی ره‌سمی بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ ته‌نها سێ رۆژی ساڵی نوێی كوردیی بۆ خوێندنگه‌كان پشوو ده‌بێت.