جگه‌ره‌ش ده‌چێته پاڵ تۆپباران
6 ساڵ لەمەوپێش
مه‌عرووف مه‌جید
چه‌ندین ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندى پۆلیسى دارستان له‌کاتى ئاگر کوژاندنه‌وه‌دا، جه‌سته‌یان سوتاوه، یاخود ژه‌هراوى بوون، ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌بونى پێداویستى تایبه‌ت به خۆپاراستن له‌و ئاگرانه‌ى که ساڵانه له دارستان و پاوانه‌کان ده‌که‌ونه‌وه که زۆربه‌یان به‌هۆى جگه‌ره‌و تۆپبارانه‌وه‌ن.
ساڵانه له‌کاتی هاتنی وه‌رزی هاوین و وشکبونی پوش و پاوانه‌کان، به‌شێکی زۆری رووبه‌ری ئه‌و ناوچانه ده‌سوتێنرێن که زۆرترین هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
به‌پێی ئامارێکی وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاویش، ته‌نها له ماوه‌ی ساڵانی (2010-2017) له هه‌رێمی کوردستاندا، له‌کۆی 18 ملیۆن دۆنم، زیاد له یه‌ک ملیۆن دۆنم پوش و پاوان و دارستان سوتێنراون. ئه‌وه‌ش ده‌کاته نزیکه‌ى شه‌ش له سه‌دی کۆى دارستان و پاوانه‌کان.
هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه له هه‌رێمى کوردستان، به‌زۆرى به‌هۆى جگه‌ره‌و تۆپبارانکردنى ناوچه سنورییه‌کان له لایه‌ن تورکیا‌و ئێران و پاشماوه‌ى ئاگرى هاوڵاتیانه‌وه‌یه، چالاکوانانى ژینگه‌ش مه‌ترسى پاشماوه‌کانى ئاگر، به مه‌ترسییه‌کى کوشنده بۆ مرڤ ناوده‌به‌ن.
به وته‌ى به‌رپرسانى حکومى ئاگر که‌وتنه‌وه له‌ناوچه شاخاوی و ده‌شتاییه‌کان، یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان و که‌مى بوودجه‌و نه‌بوونى پاره‌ش هۆکارى سه‌ره‌کین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ته‌واوى رێگرى له که‌وتنه‌وه‌ى ئاگربکه‌نه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت به هۆشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکى رێگرى له‌و دیارده‌یه بکه‌ن.
حوسێن حه‌مه که‌ریم ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخداری و دارستان و پاوان، له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ به هاوڵاتى راگه‌یاند "ئاگرکه‌وتنه‌وه له‌ناو دارستانه‌کان و پاوانه‌کان، یه‌کێکن له‌گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌کان له‌ته‌واوی جیهانداو به‌هه‌مان شێوه له‌کوردستانیشدا، که ساڵانه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى سوتانى پوش و پاوان و دارستانه‌کان ده‌بێته‌وه"
ئه‌وه‌شى وت "به‌هۆى قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانین وه‌کو ساڵانی پێشوو کاره‌کانمان ئه‌نجامبده‌ین، ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ین له رێگه‌ی پارێزگاکان و یه‌که ئیدارییه‌کانه‌وه‌یه‌و داوای هاوکاری له ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به ژینگه ده‌که‌ین بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری هاوڵاتیان"
حوسێن حه‌مه که‌ریم، جه‌ختیله‌وه‌کرده‌وه "باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ڕێگرتن له ئاگرکه‌وتنه‌وه، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان و هاوبه‌شیکردنیانه له‌کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌کان له‌کاتی ئاگر که‌وتنه‌وه‌دا"
به وته‌ى شاره‌زایانى بوارى ژینگه، که‌وتنه‌وه‌ى ئاگر زه‌ره‌ر و زیانى دوور مه‌وداى هه‌یه و کاریگه‌رى له‌سه‌ر باشیى خاکه‌که‌و که‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له‌وناوچانه‌ى ئاگره‌که‌ى لێده‌که‌وێته‌وه هه‌یه‌و زه‌ره‌و زیانه‌کانى له‌داهاتوودا ده‌رده‌که‌وێت.
لوقمان شیروانى به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانى ئاگر که‌وتنه‌وه له‌سه‌ر ژینگه به هاوڵاتى وت "زیانه‌کانى ئاگر که‌وتنه‌وه، له رووى کیمیایه‌وه زیانى هه‌مه‌جۆرى هه‌یه، زه‌وى پێکهاته‌کانى خۆى له ده‌ست ئه‌دات و زینده‌وه‌ره‌کان به هۆى له ناوچوونیان له کاتى ئاگرکه‌وتنه‌وه شیکردنه‌وه‌ى زه‌وى روونادات".
وتیشى "له رووى فیزیایه‌وه، ده‌بێته هۆى تێکدانى خاک و سوودى لێ وه‌رناگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى باشی هه‌بێت، چونکه له‌کاتى سوتانى ناوچه‌که‌یه‌ک ئه‌گه‌ر دارى هه‌بوو، هۆکارێکه بۆ درزبوونى زه‌وى و تیشکى خۆر راسته‌وخۆ به‌ر زه‌وى ده‌که‌وێت، له‌م کاته کاریگه‌رى له‌سه‌ر گه‌رمبوونى ئاوى ژێر زه‌وى هه‌یه و ده‌بێته هۆى به‌هه‌ڵمچوون و که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى ژێر زه‌وى"
له هه‌رێمى کوردستاندا ژماره‌یه‌ک رێکخراو و چالاکه‌وانى ژینگه له کوردستاندا بوونیان هه‌یه‌و ساڵانه له رێگه‌ى کۆڕ و سیمینار و بڵاوکردنه‌وه‌ى ئاگاداریی و راگه‌یاندنه‌کانه‌وه، خه‌ڵکى له مه‌ترسییه‌کانى خراپبوونى ژینگه و رێنمایی تایبه‌ت به ژینگه بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و کار بۆ به‌رزکردنه‌وه ئاستى هۆشیارى هاوڵاتیان ده‌که‌ن.
سامان مامڵێسى، کارگێڕی رێکخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه به هاوڵاتى وت "هه‌ڵمه‌تێکی 16 هه‌زار پرۆشه‌رمان ده‌ستپێکردووه که تایبه‌ته به هۆشیاری و ناساندنی سزاکانی تایبه‌ت به‌و که‌سانه‌ی سه‌رپێچی ده‌که‌ن و ده‌بنه هۆکاری ئاگر که‌وتنه‌وه "
وتیشى"پێشتریش به نوسراوێک داوامان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف کرد وتارێکی تایبه‌ت به‌و بواره رێکبخات، خۆشبه‌ختانه له مانگی ره‌مه‌زاندا له زۆرێک له مزگه‌وته‌کانی هه‌رێم، باسی مه‌ترسییه‌کان و زیانه‌کانی ئاگر که‌وتنه‌وه کرا "
به‌هۆى نه‌بوونى پێداویستى تایبه‌ت بۆ خۆپاراستن له ئاگر و دوکه‌ڵ له کاتى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگردا، چه‌ندین کارمه‌ند و ئه‌فسه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌رێم برینداربوونه‌و گیانیان سوتاوه یاخود ژه‌هراوى بوونه.
هێمن که‌مه‌رخان، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتى وت "له کاتى ئاگر که‌وتنه‌وه‌دا، هیچ پێداویستیه‌کى تایبه‌ت به خۆپاراستن و کوژاندنه‌وه‌ى ئاگرمان پێ نیه، تا له کاتى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا خۆمانى پێ بپارێزین و تووشى رووداوى ناخۆش نه‌بین"
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" تائێستا چه‌ندین ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندى پۆلیسى دارستان له‌کاتى ئاگر کوژاندنه‌وه‌دا، به‌هۆى نه‌بونى پێداویستى تایبه‌ت به‌خۆپاراستن له ئاگر، به‌شێک له‌جه‌سته‌یان سوتاوه یاخود ژه‌هراوى بوون و ته‌ندروستییان تێکچووه".