سه‌رکرده‌یه‌کى کۆمه‌ڵ: سبه‌ى ئه‌م سته‌مکارییه ده‌گه‌یه‌نمه ئه‌مریکا
"بڕیاره‌که‌ى دادگاى هه‌ولێر سه‌لماندى دادگا و یاسا دژ به خه‌ڵکى بێ پشت و په‌نان"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان رایگه‌یاند، بڕیارى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان و په‌سه‌ندکردنى شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى بۆ پێنج چالاکوانى بادینان، متمانه‌ى خه‌ڵکى به دادگا و یاسا "له‌قتر کرد و هه‌نگاوێکى تر له سه‌رکوتى کۆمه‌ڵگه نزیکبوینه‌وه... سبه‌ى ئه‌م سته‌مکارییه ده‌گه‌یه‌نمه ئه‌مریکا".
عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان له‌په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌فه‌یسبوک راشیگه‌یاند "بڕیارى (زۆرینه)ـى دادگاى ته‌میزى هه‌ولێر به په‌سه‌ندکردنى ئه‌و سزا ناعادیلانه‌یه‌ى به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانى بادینان درابو، سه‌لماندى که دادگا و یاسا دژ به خه‌ڵکى بێ پشت و په‌نا و پاڵپشت و پاسه‌وانى ده‌سه‌ڵاتدارانه، هیچ شتێکیش له‌وه خه‌ته‌رتر نیه که دادگا و دادوه‌ر و یاساکان ببنه پاشکۆى ده‌سه‌ڵاتداران و به حه‌ز و ویست و خواستى ئه‌وان بڕیار بدا و عه‌داله‌ت پشتگوێ بخات".
هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که"سبه‌ى له‌گه‌ڵ کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له شارى هه‌ولێر دیدار و کۆبونه‌وه‌یه‌کم هه‌یه ئه‌م زوڵم و ناحه‌قییه‌ى ده‌رحه‌ق به‌و سزادراوانه و خه‌ڵکى دیکه‌ش ده‌کرێت، ده‌گه‌یه‌نم، ده‌بێت دونیا بزانێت که چۆن ده‌سه‌ڵاتێکى پۆلیسى به‌ناوى دادگا و یاساوه خه‌ریکه کۆمه‌ڵگه ده‌کاته زیندان".
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سزایى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى ھه‌رێم که له پێنج دادوه‌ر پێکدێن به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى سێ دادوه‌ر سزاى به‌ندکردنى رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانى بادینانى په‌سه‌ند کرد.
رۆژى 16ى شوبات دادگاى تاوانه‌کانى دوى هه‌ولێر بڕیاریدا به‌شه‌ش ساڵ زیندانیکردن بۆ پێنج چالاکوان و رۆژنامه‌نوسى سنورى بادینان به‌تۆمه‌تى "کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى قه‌ده‌غه‌کراو، کارکردن بۆ گروپى چه‌کدارى و پێدانى زانیارى به لایه‌نى ده‌ره‌کی، به‌مه‌به‌ستى تێکدانى ئاسایشى کوردستان".