یەکەم پەیامى پارێزگارى نوێى حەسەکە

کاتژمێرێک لەمەوپێش



پارێزگاری حەسەکە، نورەدین عیسا ئەحمەد لە پەیامەکەیدا بۆ خەڵکی ناوچەکە وتی: "ئێمە ئەم ڕۆژە لە تەواوی گەلەکەمان چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە، بنەماڵەی شەهیدان، هەڤاڵانی بریندارمان و ئەوانەی لە سەنگەرەکاندان پیرۆز دەکەین."

نوره‌دین عیسا ئه‌حمه‌د له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی سوریاوه‌ له‌ بواری سه‌ربازی و به‌رگری له‌ ناوچه‌كه‌دا كاریكردووه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، لە ئێستادا وەک پارێزگاری حەسەکە دەستبەکاربوو.. 

کلیک بکە بۆ بینینى ڤیدیۆکە.

پارێزگار نورەدین ئەحمەد پەیامێکی دایە ڕاگەیاندنەکان و وتی: "ئێمە ئەم ساتە و ئەم کاتەی ئێستا تیایدا دەژین، لە هەموو خەڵکی ئامادەبوو، بنەماڵەی شەهیدان، هەڤاڵانی بریندارمان و ئەوانەی لە سەنگەرەکاندان پیرۆز دەکەین، ئەم دەستکەوتە لە هەمووان پیرۆز دەکەین. ئەمە یەکەم جارە پارێزگاری پارێزگای حەسەکە کەسێکی کورد بێت. ئەمەش بە ڕەنجی شەهیدان، وڵاتپارێزان و گەلەکەمان لە ناوەوە و دەرەوە هاتە دی، کە ساڵانێکە بۆ ئەم ڕۆژە تێکۆشانیان کردووە. ئێمە جارێکی دیکە ئەم ڕۆژە لە هەموو بنەماڵەی شەهیدان، گەلەکەمان، هەموو پێکهاتەکانی پارێزگای حەسەکە، بە کورد، عەرەب، سوریان، کریستیان و ئێزدییەکانییەوە پیرۆز دەکەین کە ١٤ ساڵە ڕەنجیان داوە. 
ئێمە لەسەر یەکێتی و هاوپشتیی پێکهاتەکان کار دەکەین. دەزگاکانمان بۆ خزمەتی گەل بەهێز دەکەین." 

دوای ئەوەی پارێزگار پەیامەکەی پێشکەش کرد، بەرەو شوێنی خۆی لە شارەکە بەڕێکەوت. 

نورەدین عیسا ئەندامی سەرکردایەتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات بوو، پاش ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق، وەک بەربژێری پۆستی پارێزگاری حەسەکە بەربژێر کرا.
ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی حەسەکە، پێشوازییان لە نورەدین عیسا کرد، پاش دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری حەسەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار