مەسرور بارزانی: دەبێت کاندیدی سەرۆککۆمار لە پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە
کاتژمێرێک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی رایگەیاند، کاندیدی سەرۆککۆمار دەبێت لەلایەن هەموو خەڵکی کوردستانەوە قبووڵکراو بێت و باشترین میکانیزم ئەوەیە کاندیدی سەرۆککۆمار لە پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە و بە دەنگی زۆرینە دیاری بکرێت.
چوارشەممە 4ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات و لە بەشێک لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کوردستان24، کە بڕیارە ئەمشەو لە کاتژمێر 8:00 تەواوی چاوپێکەوتنەکەی پەخشبکرێت، لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار رایگەیاند: تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، بەڵام جەختی کردەوە، کاندیدی سەرۆککۆمار دەبێت لەلایەن هەموو خەڵکی کوردستانەوە قبووڵکراو بێت، نەک کاندیدی حزبێک بێت کە هەڵبژاردنیشی نەبردووەتەوە.
گوتیشی: باشترین میکانیزم ئەوەیە کاندیدی سەرۆککۆمار لە پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە و بە دەنگی زۆرینە دیاری بکرێت.
