مەسرور بارزانی: نابێت تاکە لایەنێک کە خاوەنی زۆرینەش نییە بڵێت من بە تەنها سەرۆککۆمار دیارییدەکەم
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی پرسەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق، پرسی سەرۆککۆمار و مووچەی کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو هیوای خواست کە چیدیکە نەهامەتی بەسەر کورددا نەیەت، بە پێویستیشی زانی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان یەکهەڵوێست بن. لەبارەی پرسی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر ئەو پرسە "رێکنەکەوتووین
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان :
* تاكەلایەنێك مافی ئەوەی نییە كە زۆرینەشی نەبێت بلێت تەنها من كاندیدی سەرۆك كۆمار دیاری دەكەم.
* حزبێك ناتوانێت پۆستێك قۆرغ بكات، ئەگەر هەڵبژاردنی بردووەتەوە ئەوە مافی خۆیەتی.
دوو پێشنیاز هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك كۆمار:
🔹 یان پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێك بكات و لەو (9) كاندیدەی خۆیان بەربژێر كردووە كامیان زۆرینەی هێنا ببێتە كاندیدی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
🔹 یان ئەندامانی كورد لە پەرلەمانی عێراق دەنگدان بكەن بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدەكە
*پارتی زۆرینەی دەنگی كوردستانی بەدەستهێناوە مافی خۆیەتی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریبكات.
* ئەگەر واز لەم مافە بهێنێت تەنها بۆ كاندیدێك دەبێت كە كۆدەنگی نیشتمانی لەسەربێت و كاندیدی هەموو خەڵكی كوردستان بێت نەك تاكە لایەنێك.
* بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم هەوڵی زۆمان داوە بەڵام بەداخەوە لایەنەكان نەهاتوونەتە پێشەوە.
* لەگەڵ یەكێتی هەناگوی باشمان بڕی بەڵام دواتر نەهاتنە پێشەوەو كێشە بۆ پێكهێنانی حكومەت دروست بوو.
* گفتوگۆكان بەردەوامن بەڵام بنەمایەك هەیە و دەبێت رێز لە دەنگ و ئیرادەی خەڵك بگیرێ و ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەبەرچاو بگیرێ.
* ناكرێت تۆ هەڵبژاردن بكەیت و دواتر رێز لە ئەنجامەكانی نەگریت.
