ئاسایش: تیکتۆچییەکمان بە تۆمەتی مامەڵەی نەشیاو دەستگیرکرد

2 كاتژمێر لەمەوپێش



دەزگای ئاسایشی هەرێم: لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان بەهۆی خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ کەسانی بەرامبەردا لە تۆڕە کۆمەڵەتییەکان تۆمەتبار (ڕێکاری حاجی عەلی) بە گوێرەی مادەی دووی یاسای خراپ بەکار‌هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیر کرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم: تۆمەتبارێکی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیر کرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، بە تۆمەتی مامەڵەی نەشیاو و خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن،  هاووڵاتییەکیان، بە ناوی رێکاری حاجی عەلی دەستگیر کردوە.
ئاماژەیان بەوەکردوە، دوای بڵاوبونەوەی چەند گرتەڤیدیۆیەکی تۆمەتبار لەتۆڕەکۆمەڵاتییەکان، کە بەشێوەی نەشیاو مامەڵە لەگەڵ کەسانی بەرانبەری دەکات، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان و بەدواداچوونەکانیان، شەوی رابردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی (2)لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار