بەغدا دەستیکرد بە دابەشکردنى مووچەی مانگى دوو
2 كاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ سێشەممە (3ی شوباتی 2026) دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی (حکومەتى عێراق) بۆ مانگی شوبات لە ڕێگەی شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، "بانکەکە دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی شوبات لە ڕێگەی شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو خانەنشینانەی کە کورتە نامەیان پێدەگات دەتوانن بچن و لە هەر شوێنێک بن مووچەکانیان وەربگرن لەڕێگەی ئەو شوێنانەی کە پەسەندکراون بۆ ڕاکێشانى پارە".
پێدانى مووچەی فەرمانبەران دوای سکاڵای ژمارەیەک خانەنشین دێت سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەکەیان لەم مانگەدا بە بەراورد بەو وادەیەی ڕاهاتبوون، لەمانگەکانى ڕابردوودا.
دابەشکردنى مووچەى مانگى دووى فەرمانبەرانى حکومەتى عێراق لەکاتێکدایە، هێشتا مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان هێشتا مووچەى مانگى یەکى ئەمساڵیان وەرنەگرتووەو دوو موچەى (مانگى یانزەو دوانزە)ى ساڵى رابردووشیان وەرنەگرتووەو چارەنوسى دیارنییە.
لەلایەکى دیکەوە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند، "سودانی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری داوە بەردەوام دەبن لەسەر ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو مووچە خەرج بکرێت".
