ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی
3 كاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێکهاتبوون لە محەممەد شیاع سوودانی، هادی عامری، موحسین مەندەلاوی و عەباس رازی کۆتاییهات.
لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکارییە سیاسیەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بە گرنگ زانرا.
هاوکات، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار خرایەبەر باس و جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان و گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەبوون.
بابهتی پهیوهندیدار
