کەشناسى: لەسلێمانى و دهۆک باران و هەورە تریشقە دەبێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 02- 02- 2026
کەش / ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا ,لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت. پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10– 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت
مەوداى بینین / (8 – 9 ) دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزترین کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی
سبەی سێ شەممە 03- 02- 2026
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە وە رێژەی دابارینەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانی دەبێت , وە لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت وە کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10– 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت
مەوداى بینین / (8 – 9 ) دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە ,بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 10 پلەی سیلیزی
