مەزڵووم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات، لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی خۆیی و ئەحمەد شەرع و ڕێککەوتنەکەی بۆ ئاشکرا کردوون.

دەقی قسەکانی دیکەی مەزڵووم عەبدی بۆ ئاڤا:

٠ بەپێی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، کورد چوار لیوای دەبێت لەنێو سوپای سووریادا، سیانیان هەسەدەن لەپارێزگای حەسەکە، لیوایەکیش لە کۆبانێ بەناوی هێزەکانی کۆبانێ.

٠ هێزەکانی ئاسایشی هەسەدە، وەکو خۆیان دەمێننەوە، ئاسایشی سەر بە حکومەتی سووریایش، لەنێوان شارە کوردییەکاندا هیچ بازگەیەکیان نابێت.

٠ چەندین جار داوایان لێکردووم پۆست وەربگرم، وەکو جێگری وەزیری بەرگری سووریاو چەندین پۆستی دیکەیش، بەڵام من ڕەتمکردووەتەوەو وتوومە لەناو خەڵک و شەرڤانان دەمێنمەوەو پۆستم ناوێت.

٠ ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئۆنلاین بووە، پرۆسەی جێبەجێکردنیشی کاتی دەوێت، لەماوەی ئەم شەڕەیشدا چوار جار ئەحمەد شەرعم بینیوە.

٠ هێزەکانی یەپەژەیش وەکو خۆیان دەمێننەوە هەتا میکانیزمێکیان بۆ دەدۆزرێتەوە.

٠ ئەگەر شەڕ نەما، ئەندامەکانی هەسەدە کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان نین دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان،  ئەگەریش حەز بکەن، دەتوانن لە رۆژئاوای کوردستان نیشتەجێ بن وەکو هاوڵاتییەکی ئاسایی.

٠ بەڕاستی سەرکردایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی زۆر کاریگەرییان هەبووە، رۆژانە پەیوەندییان هەبووە، بەردەوام ئاگاداری دۆخەکە بوون و لەگەڵ ئێمە بوون، لەمەودوا خۆم کار بۆ یەک دەنگی و یەکخستنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەکەم، بۆ ئەوەی وەکو یەک بەرەی کوردی مامەڵە لەسەر هەر پرسێک بکەین، کاری سەرەکی من لەمەودوا ئەوە دەبێت.

٠ خۆپیشاندانەکان و یەک دەنگی کورد کاریگەری هەبووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێنایە سەر هێڵ.

٠ ترەمپ پەیامی بە شەرع داوە کە نابێ کۆمەڵکوژی دژی کورد هەبێت.

٠ ماکرۆن زۆرترین هەڵوێستی هەبووە، ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێتە سەر هێڵ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار