ساڵح موسلیم: ئێمە قەرزارى خەڵکى سلێمانى و باشوورى کوردستانین
3 كاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم، ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتیى پەیەدە سوپاسى خەڵکى سلێمانى دەکات و دەڵێت، خۆمان بە قەرزارى خەڵکى شارى سلێمانى دەزانین، وەکخۆی دەڵێت، بە سەدان هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاواى کوردستان کردووە و گەنجەکان چوونەتە ڕۆژئاواى کوردستان بۆ بەرگریکردن و بەرخۆدان.
ئەو ئەندامەى دەستەى سەرۆکایەتیى پەیەدە گوتیشى، هاونیشتمانییان لە باشوورى کوردستان و لایەنە سیاسییەکانیش، هەڵوێستەکانیان جوامێرانە بووە.
ساڵح موسلیم گوتیشى، هەوڵدراوە شەڕ لەنێوان کورد و عەرەب هەلبگیرسێنرێت و دەڵێت، لە ئەگەرى سەرگرتنى ئەو پیلانەى کە لە دژى کورد ئامادەکرابوو، مەترسى لەسەر باشوورى کوردستانیش دروستدەبوو.
ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتیى پەیەدە گوتیشى، ئەم ڕێککەوتنەى کە هەیە، بووە بەربەست لەبەردەم ئەو هەوڵ و پیلانگێڕیانەى لە ئارادابوون بۆ فراوانکردنى شەڕ و ئاڵۆزییەکان.
لەبارەی بەڕێوەبردنی فەرمانگەکان لە ناوچە کوردییەکان جەختی لەوە کردەوە، بەشێک لە فەرمانگە شارستانییەکان لە ناوچە کوردییەکان وەک خۆیان دەمێننەوە.
ساڵح موسلیم، دەشڵێت، بەڵام بەشێکیان وەک ڕەگەزنامە و بارى شارستانى و پاسپۆرت، بەهاوبەشى بەڕێوەدەبرێن و دەبەسترێنەوە بە فەرمانگە ناوەندییەکان لە دیمەشق.
