ناسنامەی ٥٤ کوژراوی کورد لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاشکرا بوو
کاتژمێرێک لەمەوپێش
ناسنامەی ٥٤ دەستبەسەرکراو و١٧ کوژراوی دیکەی کورد لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاشکرا کران، کە بە دەستی ڕژێمی ئێران کوژراون.
بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی کورد دەستبەسەر کراون یان کوژراون، کە تەنها داوای مافەڕەواکانی خۆیان کردووە.
لەو چوارچێوەیەشدا، ناسنامەی ٥٤ خۆپیشاندەری دەستبەسەرکراو و١٧ خۆپیشاندەری کوژراوی دیکەی کورد ئاشکرا کران، کە خەڵکی ئەم شارانەن، (ئیلام، کرماشان، ورمێ، لوڕستان، سنە، سەقز، بۆکان، جوانڕۆ تۆمار کراون).
ناوی خۆپیشاندەرە دەستبەسەرکراوەکان بریتین لەوانە، ئەحمەد عەلیزادە مامۆستا و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هێژا ئومێدی، نوورەدین چەلەنگەر، حوسێن شوکری مامۆستای زانکۆ، سەعید کەریم بەگی، سینا غەزەنفەری، حامید نەزەریان، موحسین ڕووستا، ڕامیار تەبەرخوون، ئیبراهیم عوسمانی، هەیبەت موئەیەد ئەندازیاری بیناسازی، محەممەدڕەزا نوسرەتی، مەسعوود بابایی، عەبدوڵا ساربەگی، ئارمان ئاردەم، ئەشکان ئاردەم.
بەشێکی دیکەی ناوەکان ئەمانەن، ئەرشەد ئاردەم، ڕامین یووسفی، سۆران سەحراگەرد، ئەرسەلان دیوارگەر، محەممەد حوسێن داوودی، مامۆستای خانەنشین و چالاکوانی سیاسی، یاسین فەتح، وەحید قەنبەری، بەهمەن نادری، یەحیا حەیدەریان، یادگار ڕۆستەمی، ساسان پاک ڕەوان، حەسەن خۆشڕوو، محەممەدڕەزا شابازی، حەمید چراغی، کیان نگەهدار، سەعید یاسەمی، مێهراداد حەسەنوەند، جەلال فەرامەرزی، هابیل بەگ محەمەدی، مێهرداد نەسیری، زاهێد زارعی، جەعفەر مەحموودی، حوسێن مەحموودی، سیامەند قادرزادە، سەلیم قادرزادە، سۆهراب بەهرامی.
دانیاڵ باشیی، هادیی نەجەفی نەژاد، محەممەد ڕەحمانی، ئارین ڕەحمانی، عیماد حەیدەریان، ئارمین محەمەدی، ڕەزا محەمەدی، میلاد محەمەدی، داوود ڕەزایی، میلاد ڕۆشەن رەوان، مەهدی نەزەری، مێهرداد ڕەسایی.
ناوی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان بریتین لە، حوسێن شیرکول، عەباس زەینەلی، ڕەسووڵ جەعفەری، شەهرام محەمەدزادە، جەلیل میلانۆیی، ڕەزا خانزادە، بێژەن ئیبراهیمی توی، رئوف درخشان مێهر، مجید زنگەنە، حەسەن عەلی نەورۆزیی، بێهزاد عەباسیی گەورەجووبی، ماهان مەردانیی گڕسەدەفی، میلاد گەنجدۆست، مەسعوود سەهامی، جەواد نیازی، فەرشید شەکەرسوخەن و جەواد عەسکەری.
جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی ٢٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ـەوە، بەهۆی قەیرانی ئابووریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتیی، خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکردووە.
