بێ ترس و دوودڵی، بڕۆن هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل گرێ بدەن
2 كاتژمێر لەمەوپێش
د. نیکۆڵا ئەشرەف شاڵی
بۆ کۆی سەرکردە سیاسیەکانی گەلەکەمان لە کۆی بەشەکانی کوردستان، بێ ترس و دوودڵی بڕۆن هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل گرێ بدەن کە گەورە زلهێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
هەروەك چۆن و هەرچی وڵاتانی ناوچەکەیە لەسەروو هەموویانەوە ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی ئیسلامی بوون و درۆودەلەسەی جیهاد و داگیرکردنی (نەوەك ڕزگارکردن) قودس (ئۆرشەلیم)یان دەکرد هاوپەیمانییان لەگەڵ ئیسرائیل گرێداوە، ئێوەش لەپێناو بەرژەوەندی گەلەکەمان بەزووترین کات هەنگاوەکانتان بنێن و بڕۆن ئەو هاوپەیمانییە لەگەڵ ئیسرائیل گرێ بدەن.
هاوپەیمانی کورد لەگەڵ ئیسرائیل:
گرێدانی هاوپەیمانی لەنێوان کورد و ئیسرائیل، هەردوولا بەهێزتر دەکات وەك دوو شارستانیترین گەلی ناوچەکە لەبەرامبەر توركی فاشست و عەرەبی تیرۆریستی توندڕەو و پەڕگیر و شەپۆلی ئیسلامی سیاسی ڕادیکاڵی پەڕگیر.
ئێمەی کورد و ئیسرائیل:
- مەترسی هاوبەشیمان لەسەرە لەلایەن گەلانی ناوچەکەوە، لەهەمان کاتدا بەرژەوەندی هاوبەشیشمان زۆر زۆرە. بۆیە گرێدانی پەیوەندی لەو جۆرە لەنێوان هەردوولادا پێویستییە نەوەك بابەتێکی ئاسایی ڕاگوزەر.
- هەرگیز تورك و عەرەب جێگەی متمانە نین، چ بۆ کورد بێت یان ئیسرائیل.
بیرتان دەخەمەوە و لێرەشەوە سوپاسیان دەکەم:
- بیرتان دەخەمەوە، لەگەڵ ئەوەی ئیسرائیل دژی کورد نیە، خاوەن هەڵوێستە و لەگەڵ ئەوەی یەکەم وڵاتە ڕاستەخۆ لەسەر کورد بەفەرمی هەڵیداوەتێ، لەئێستادا گەورەترین لۆبییان بۆ کردووین لە ئەمریکا و جیهاندا.
- ئیسرائیل یەکەم وڵاتە بەفەرمی دژی جینۆسایدی کورد لە ڕۆژئاڤا وەستاوەتەوە و لەڕێگەی نوێنەرەکەیەوە نیگەرانییەکانی لەو بارەیەوە گەیاندە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
- بەفەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەتۆڕی (X) نوسیویانە، کەمینەی کورد لە حەلەب پاکتاو دەکرێن و جیهانیش بێدەنگە. هەروەها نوسیویانە ئەوە تەنها بەهۆی ناسنامەیانەوەیە. لەکۆتایدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیدانە دەکەن بە گوزارشتی، مافی مرۆڤ هەڵبژێر نییە، بێدەنگیش بێلایەنی نییە.
لێرەوە سوپاسی جووەکانی کوردستان و کوردە جووەکان لە ئیسرائیل دەکەم، کە وەك هەمیشە مرۆڤی باڵان و جوانترین نموونەن. ئەوان ئەو مرۆڤە پاك و دڵسۆز و جوانانەن کە لەگەڵ جیاوازی ئاینییدا نەك هەر ناپاکی ناکەن لە نیشتیمانی ڕەسەنیان، بەڵکو ئەوەی ئەوان بۆیان کردوین و دەیکەن لە لۆبی کردن لەناوخۆی ئیسرائیل و ئەمریکا و جیهان هاوتای نییە و نەبووە و نابێت.
وشە و ڕستەکانم دەستەوەستانن لە ئاست دڵسۆزی و وەفادارییان، هەر ئەوەندە دەڵێم لەناخی دڵمەوە سوپاسی یەك بەیەکیان دەکەم، سوپاسی دڵسۆزی و پەرۆشی و ماندووبونیان دەکەم.
