وردەکاری کۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و وەفدی باڵای سوریا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



شەوی رابردوو، وەفدێکی باڵای هەسەدە بەسەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا کۆبوویەوە.

سەرچاوەیەکی باڵای ئیدارەی خۆسەر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: وەفدی دیمەشق و هەسەدە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی ئەو هێزانەی ئیدارەی خۆسەر کە شارە کوردییەکان دەپارێزن، بخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆی سوریا.

سەرچاوەکە دەڵێت: بەپێی رێککەوتنەکە هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا تێکەڵ دەکرێن.

هەرچەندە سەرچاوەکەی ئیدارەی خۆسەر زانیاری زیاتری نەدرکاند، بەڵام کورد پێیوایە دروستکردنی هێزی سوریا و یەکخستنی ئەو هەموو گروپە لەچوارچێوەی سوپایەکی یەکگرتوودا ئەستەم و قورسە.

بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان وا لە دۆخەکە دەڕوانن، هێزە چەکدارەکانی سوریا تێکەڵەن لە هێزی توندڕەو، هێزی سەر بە تورکیا و هێزی سەر بە دیمەشق، هەروەها خێڵە عەرەبییەکانیش پڕ چەککراون و نزیکن لە سعودیەوە.

بوونی ئەو هەموو هێزە ئەجێندا جیاوازە وایکردووە، هەسەدە پێکهێنانی سوپای سوریا و تێکەڵکردنی ئەو هەموو هێزە بەئەستەم دابنێت، بۆیە دوورتر لەمەسەلەی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپا دەڕوانێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار