کەشناسى: باران بارینی بە شێوەی لێزمە باران دەبارێت 

3 كاتژمێر لەمەوپێش



کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ چوار شەممە      28-1-2026

کەش / لە کاتەکانی  نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە  کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات . سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سەرجەمی ناوچە جیا جیاکان لەگەڵ باران بارین ناوچە سنوورییەکان و لووتکەو قەدپاڵی چیا بەرزەکان بە تایبەت ئەو چیا بەرزانەی 1500 مەتر بەرزترن لە ئاست رووی دەریا بەفر بارینی دەبێت .

 لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆڵە زیاد دەکات باران بارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و باکووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕێژەی باران بارینی بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقەشی دەبێت . 

خێراى با / مامناوەند ( 10– 20) کم/ک  هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم لە کاتژمێرێکدا .
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت 

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی    
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 10  پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران :  3 پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی 
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
 زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی 
ئاکرێ : 12  پلەی سیلیزی

سبەى پێنج شەممە     ‌ 29-1-2026
کاریگەری ئەم شەپۆڵەی روو لە ناوچەکەمان دەکات تا کاتەکانی بەیانی زووی ڕۆژی پێنج شەممە بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور  .باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و لووتکەی شاخە بەرزەکان  لە هەندێ کاتدا بەردەوامی دەبێت تا دوای نیوەڕۆی  ڕۆژی پێنج شەممە  .

خێراى با / مامناوەند   ( 5 – 15 ) کم/ک .
پلەی گەرما/ نزمترین پلەی گەرما  بەرز دەبێتەوە بەرزترین پلەی گەرما  نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی  

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
پیرمام : 8  پلەی سیلیزی

سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  1 پلەی سیلیزی     

سلێمانی :  8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی 
دهۆک : 10  پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 11  پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 11  پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار