بۆمبە تەوقیتکراوەکە نزیکە لە تەقینەوە 

5 كاتژمێر لەمەوپێش



منداڵانی داعش چۆن پەروەردە کراون؟ 

ئامادەکردنی هاوڵاتی 

دوای ئەوەی حکومەتی سوریا دەستی گرت بەسەر بەشێک لە بەندیخانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، مەترسییەکی گەورە دروستبووە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش، بەهۆی ئەوەی حکومەتی سوریا سەدەها زیندانی جیاوازی داعشی بەناوی جیاوازەوە ئازاد کردووە و بە بێتاوان لە قەڵەمیان دەدات. 

بەڵام ئەوەی زیاتر جێی مەترسییە منداڵانی تیرۆریستانی داعشن لە کەمپی هۆل کە بوونەتە جێی مەترسییەکی گەورە. کەمپی هۆل گەورەترین کەمپە لە سوریا و نزیکەی 30 هەزار خێزان و منداڵانی تیرۆریستانی داعشی لەخۆ گرتووە. لەنێو کەمپەکەدا چەندین ساڵە کەشێکی ترسناک رەخساوە بۆ بڵاوکردنەوەی بیری داعش، بەو پێیەی ژنانی ناو کەمپەکە منداڵەکانیان لەسەر بیری تیرۆریستی گەورە دەکەن. 

ئەم منداڵانە جگە لە بیر و ئایدۆلۆجیای داعش هیچی دیکە نازانن، هەموو کەسێکیش بە کافر دەزانن و دەڵێن کوشتنیان حەڵاڵە. 
---- 

منداڵەکان هێندە بیرکردنەوەیان مەترسیدارە کە بیر لەوە دەکەنەوە گەورە ببن لەسەر دەستی خۆیان داعش بگەڕێننەوە و خەلافەت دروستبکەن، دەشڵێن، هەر ژنێک حیجاب نەکات و هەر کەسێک نوێژ نەکات دەیکوژین.
---- 
تەنانەت بەشێک لە میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 رۆژ بۆ ئاسانکردنی گواستنەوەی حەوت هەزار زیندانی داعشە بۆ عێراق، کە ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا خۆی دەڵێت عێراق رازیبووە بە وەرگرتنیان. 
پێشتریش هاکان فیدان باسی لەوە کرد درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ گواستنەوەی زیندانییە داعشەکان کارێکی گرنگ و پێویستە. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار