مەزڵووم عەبدی لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە کۆبووەوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پێشوازی لە شاندێکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کرد و پێکەوە تاوتوێی دۆخی ئێستای ناوچەکەیان کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پرسی ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربەست بە وردی تاوتوێ کرا. هەروەها هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر گرنگیی پاراستنی ڕۆژئاوا و خەڵکی سڤیل کردەوە لە هەر شەڕ یان ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی کە ببێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی نوێی ئاوارەبوون، هاوکات دووپاتیان کردەوە پێویستە کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکوومەتی کاتی لە ڕێگەی دیالۆگی بونیادنەرەوە چارەسەر بکرێن.
بابهتی پهیوهندیدار
