سەرۆک بارزانی و مەزلووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
3 كاتژمێر لەمەوپێش
بارەگاى بارزانى لەراگەیەندراوێکیدا دەڵێت: ڕۆژی یەکشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.
بابهتی پهیوهندیدار
