پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆک بارزانی، بە بۆنەوەی کاندیدکردنی نوری مالیکی،  بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی دەنێرێت.

 پیرۆزبایی لە بەڕێز مالیكی دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین، لە چارەسەركردنی كێشە، گرفتەکان، لە نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی بەڕێز نووری مالكی وەك بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق.

بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە بەڕێز مالكی دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و كێشەكان و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.

مسعود بارزانی

24ی کانوونی دووەمی 2026
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار