هەسەدە: حكومەتى ديمەشق هێز كۆدەكاتەوەو نیازی شەڕی هەیە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەیاننامەكدا دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی رێکەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئێمە و حکومەتی دیمەشقدا واژۆ کراوە، بەڵام حكومەتی دیمەشق بەردەوامە لە ئامادەکارییە سەربازییەکان و هەڵكشانی دۆخەكە لە ناوچەی جزیرە و کۆبانی. لەشكركێشی و جوڵەی لۆجستیکی بەدی کراوە، ئەمەش نیازێکی ڕوونە بۆ پەرەسەندن و ڕاکێشانی ناوچەکە بۆ روبەڕوبوونەوەیەکی نوێ.
لەو چوارچێوەیەشدا هێزەکانمان ئەمڕۆ دووچاری دوو هێرشی جیاواز بوونەتەوە لە ناوچەی جزیرە، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتننامەی ئاگربەستە.
لە کاتێکدا هێزەکانمان پابەندبوون بە مەرجەکانی رێککەوتنی ئاگربەستەوە، و بەردەوامن لە پابەندبوونیان، جەخت لەوە دەکەینەوە ئامادەکارییە سەربازییەکانی حکومەتی دیمەشق بە تەواوی لەگەڵ بەڵێنەکانیدا ناتەبایە و هەوڵی بە ئەنقەستە بۆ تێکدانی ئاگربەست و هەوڵەكانی بەرەو شەڕ لەبری چارەسەری سیاسی ئاشکرا دەکات.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەوڵی بەپەلە بدەن بۆ زامنكردنی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئاگربەست و کار بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەنگاوێکی بکات كە ببێتە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
