قوباد تاڵەبانی و شاندى یەکێتی لە بەغدان

کاتژمێرێک لەمەوپێش



شاندى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغداد و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان ئەنجامبدات.

سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، شاندەکەى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کەلەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە سەرۆکایەتى دەکرێت بەیاوەری دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ئەمڕۆ گەیشتوونەتە بەغداد.

ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارە شاندەکە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان ئەنجامبدات و لە کۆبوونەوەکاندا دۆخی سیاسی لە عیراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار