ساڵح موسلیم: تۆم باراک داوای کرد شەڕی حەشدی شەعبی بکەین و وتمان بەکرێگیراوی کەس نین
3 كاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم دەڵێت تۆم باراک داوای لە کورد کردوە شەڕی حەشدی شەعبی بکات و ڕەتمان کردەوە و وتمان ئێمە بەکرێگیراوی کەس نین و شەڕی گەلی خۆمان دەکەین، لەدوای ئەوەشەوە هێرشەکان دەستیان پێکرد و پلانگێڕییەکە جیهانیی بوو دژی کورد.
ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە ڕایگەیاند بە ئاشکرا داواکراوە کورد شەڕی حەشدی شەعبی بکات و تۆم باراک وتویەتی ڕاگرتی شەڕەکان یەکسانە بە هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی لەلایەن کوردەوە.
ساڵح موسلیم بە کورد تۆم باراک پێی وتون شەڕی حەشد بکەن و کورد بپارێزن لە شەڕی دیکە، ئێمەش لە کۆبوونەوەکەی دیمەشق بە تۆم باراک-مان وت ئێمە شەڕ و خەبات بە گەلی خۆمان و ئازادیی دەکەین، ئێمەی کورد بەکرێگیراوی کەس نین و شەڕی هیچ هێزێک ناکەین، هێرش نەکاتە سەرمان و ئەگەر هێرشەکان رانەگیرێن بەرگریی لە خۆمان دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشی سەر کورد بە وردی پلانی بۆ دانرابوو، دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکەی پاریس هێرشی سەر گەڕەکە کوردییەکانی سەر شاری حەلەب دەستیپێکرد.
ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەشدا، ئەوانەی لە کۆبوونەوە و رێککەوتنەکەی پاریس ئامادەبوون دەستیان لە پلانی هێرش بۆ سەر کورد هەبوو، ئیسرائیل، تورکیا، فەڕەنسا، ئینگلتەرا و ئەمریکا ئەمەش ئەوە دەردەخات پلانەکە نێودەوڵەتی بوو.
سەرکردە کوردەکە لە بەشێکی قسەکانیدا ڕایگەیاند: تورکیا پشتیوانی راستەوخۆی دیمەشقی کرد بۆ هێرشەکان و وڵاتانی کەنداویش لەڕێگەی میدیاوە پشتگیریان لەو پیلانگێڕییە کرد، ئەو گرووپانەی دژی کورد شەڕ دەکەن، بەنزیکەی هەموو پێداویستییەکانیان لە لایەن ئەنقەرەوە دابین دەکرێن.
باسی لەوەشکرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا هەم هێرش دەکات، هەم زانیاریش بۆ گرووپەکان کۆدەکاتەوە، چەندین چەک و زرێپۆش لەلایەن شەڕڤانان دەستیان بەسەرداگیراوە هی تورکیان، دەشڵێت، "پلانەکە تەنها رۆژاڤا نەبوو، بەڵکو باشووری کوردستانیش بوو، ئامانجەکە نەهێشتنی کورد بوو، هەروەها کشانەوە لە ناوچە عەرەبییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆمان بووە و ڕێگریمان کردوە لە شەڕی کورد و عەرەب، هیج زیانێکی گەورەش بەر هێزەکانمان نەکەوتوە.
