سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران

2 كاتژمێر لەمەوپێش



لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر، سێ ئەندامی خێزانێک لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کوژران و هێزە ئەمنییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران.

ڕووداوەکە لە گەڕەکی شۆڕش و لە نزیک شەقامی سوورچیان ڕوویداوە، کە تێیدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستداوە.

- بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پۆلیس تاوەکو هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە دەستنیشان نەکردووە، تاوەکو ئێستاش تۆمەتبارەکان دەستگیر نەکراون و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ دۆزینەوەیان.

تەرمی هەر 3 قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی یاسایی و پۆلیسیش گەمارۆی ناوچەکەی داوە تاوەکو تەواوی بەڵگەکان لە شوێنی ڕووداوەکە کۆبکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار