ئیلهام ئەحمەد: دیمەشق ئاگربەست جێبەجێ ناکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک ئیلهام ئەحمەد، ڕایگەیاند کە ئەو ئاگربەستەی هەتەشە ڕایگەیاندووە، جێبەجێ ناکرێت.

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک ئیلهام ئەحمەد، نووسینێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە.

ئیلهام ئەحمەد لە نووسینەکەدا دەڵێت: "ئەو ئاگربەستەی لەلایەن حکومەتی شامەوە ڕاگەیەندراوە، لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێ ناکرێت. ئەوەی لە کۆبانێ ڕوودەدات کۆمەڵکوژییە و هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکانی جزیرەش بەردەوامن."

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دا کە بۆشایی نێوان لێدوانە فەرمییەکان و دۆخی خوێناوی فراوانتر دەبێت و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: "هەر پرۆسەیەکی سیاسی کە بە پاراستنی مەدەنییەکان دەست پێ نەکات، وەک خەیاڵێکی سیاسی دەمێنێتەوە. بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم تاوانانە شکستێکی ئەخلاقییە."

ئیلهام ئەحمەد وتی، کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی ئەم ڕووداوانەی لە ئەستۆیە.

قسەکانی ئيلهام ئەحمەد لە کاتێکدايە، بەگوێرەی زانيارييەکانی ميدياکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ سوپای عەرەبیی سووريا ئاگربەستی پێشێلکردووە و هێرشی کردووەتەوە سەر گوندی خەراب عەشک و پێنج کەس کوژراوە و پێنج کەسی ديکەش برينداربوون کە يەکێکيان منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار