مەزڵوم عەبدی: خۆپیشاندانەکانی سلێمانی مایەی شانازی و پشتیوانی ئێمەیە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



مەزڵوم عەبدی: بەخۆشحاڵییەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێگەیشت و پشتیوانیی و پشتگیریی خۆی بۆ بەرخۆدانی رۆژاڤا دووپاتکردەوە.

هەروەها مایەی شانازییە، کە دەبینین گەلەکەمان لە سلێمانی بە خۆپیشاندانی بەرفراوان رژانە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ ئێمە.

لەلایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە یازدەهەمین ساڵیادی تێکشاندنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە کۆبانێ، پەیامێکی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و داوای کرد، پێویستە جیهان پابەندی بەڵێنەکانی بێت بەرانبەر قوربانیدانی کۆبانێ.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی کانوونی دووەمی 2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، لە کاتێکدا یاد و شکۆی سەرکەوتنی کۆبانێ بەرز ڕادەگیرێت، ئێستا خەڵکی ئەو شارە لەژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردان و ڕووبەڕووی هێرشی سەربازیی زۆر قورس دەبنەوە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە جەختی لەوە کردەوە، کۆبانێ لە پێناو پاراستنی مرۆڤایەتی و جیهان لە هەڕەشەکانی تیرۆر، قوربانییەکی بێوێنەی داوە، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وڵاتانی جیهان بەرپرسیارێتی و سۆزداریی خۆیان بەرانبەر بەو قوربانیدانە نیشان بدەن و پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ پاراستنی شارەکە لەو هێرش و گەمارۆیانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار