هەسەدە: هێرشی چەکداریی بۆسەر گوندەکانی کۆبانێ بەردەوامە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە کاتژمێر دووی بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە هێرشی چڕیان بۆ سەر دوو شارەدێ لە باشووری کۆبانێ دەستپێکردووە و داواش لە وڵاتانی نێوەندگیر دەکات سنوورێک بۆ پەلامارەکانی سوپای عەرەبیی سووریا دابنێن.

هێرشی چەتەکان بۆسەر گوندەکانی سنووری کۆبانێ بەردەوامە، لە ئەنجامی هێرەشەکاندا چوار مەدەنی بریندابوون کە یەکێکیان منداڵە، شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و ژمارەیەکی زۆر لە تانک و ئۆتۆمبیلی سەربازییان تێکشاندووە.

چەتەکانی دەوڵەتی تورک، داعش و هەتەشە وێڕای ئاگربەست لە دوێنێوە لە هێرش و بۆردوومانی چڕی گوندەکانی سنووری شاری کۆبانێدان کە گەمارۆدراوە.

هەڵهاتنی چەتەکان و تێکشکاندنی چەندین ئۆتۆمبیلی سەربازیی

لە گوندی چەلەبەی سەر بە خراب عشک هێرشی چەتەکان بە شەش تانک، چەندین زرێپۆش و ژمارەیەکی زۆر لە چەتە لە بەرەبەیانەوە درێژەی هەیە. وەڵامدانەوەی کەمەرشكێنی شەڕڤانان لە دژی هێرشەکان بەردەوامە و زیانێکی زۆری بە چەتەکان گەیاندووە، کە تەنها لە سنووری گوندی خراب عشك ٧ ئۆتۆمبیلی سەربازیی، ٢ تانک، ژمارەیەکی زۆر لە پانزەر و ئۆتۆمبیلێ دۆشکە لەسەریان تێکشکاندووە.

هەروەها لە ئەنجامی وەڵامی کەمەرشكێنی شەڕڤانانەوە، چەتەکان جار بە دوای جار هەڵدێن.

لە گوندی زێرکێی کۆبانێیش ٥ ئۆتۆمبیلی چەتەکان تێکشکێندران. ئەمەش لە کاتێکدایە شەڕ و پێکدادان لە گوندەکانی قاسییە و چەلەبە بە سەختی بەردەوامە.

بۆردوومانی گوندی زەرکتکێ؛ ٤ مەدەنی بوونەتە قوربانی

لە ئەنجامی هێرشی چەتەکان بۆسەر گوندی زەرکتکێی کۆبانێ، تا ئێستا چوار گوندنشین برینداربوون، کە یەکێکیان منداڵە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار