گوڵتان کشاناک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بە ئامانجی لەناوبردنی گەلی کوردە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ژنە سیاسەتمەداری کورد گوڵتان کشاناک ڕایگەیاند، هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا تەنها لە دژی بوونی گەلی کورد نیی، هاوکات ئامانجە بۆ لەناوبردنی ژیانی هاوبەشی گەلان و گوتی: "ئەم هێرشانە بۆ گەلی کورد بابەتی مان و نەمانە."

کشاناک ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە ئەو مۆدێلی ژیانە هاوبەشە دیموکراتیک، فرەناسنامە و ئازادیخوازە دەکاتە ئامانج کە لە ڕۆژئاوا هاتووەتە بوون. گوتیشی ئەم مۆدێلە نەک تەنها بۆ کورد، بۆ هەموو گەلانی سووریا هیوا و ئەلتەرناتیڤێک بنیاتدەنێت.

'دیمەشق درێژکراوەی زیهنییەتی داعشە'

کشاناک ئاماژەی بەوە کرد کە دووبارە زیهنییەتی داعش هاتووەتەوە گۆڕێی و تاوانەکانی شەڕ ئەنجامدەدات و گوتی: "لە ئێستادا ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی توندڕەو لەژێر ناوی دەسەڵاتی دیمەشق هەڵسوکەوت دەکات. کە هەڵگری زیهنییەتی داعشە."

'دووبارەبوونەوەی کارەساتی شەنگالە'

کشاناک ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە نوێ نین و گوتی: "ئێمە ئەم تاوانانەی جەنگ بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەزانین. ئەمە هاوشێوە و درێژکراوەی هێرشکردنە سەر شەنگالە لە ساڵی ٢٠١٤. لەم زیهنییەتەدا هیچ شێوەیەک دان بە هەبوونی ژندان نانرێت و  ژن تەنها دەکرێتە کۆیلە."

'پەرە بە تێکۆشانی هاوبەشی ژنان دەدەین'

لە بارەی تێکۆشانی ژنانەوە کشاناک ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ژنان لە ڕێی ڕێکخراوکردنی خۆیانەوە هەڵوێستێکی بەهێزتر بگرنە بەر و گوتی: "پێویستە بانگەواز بۆ جوڵانەوەی ژنان لە جیهان بکرێت و تێکۆشانێکی هاوبەشیان لەگەڵدا ئەنجام بدرێت. ئێمە هەوڵدەدەین ئەمە بکەین، پێویستە بیکەین؛ باشتری دەکەین و پێویستە ئەم هێرشانە ڕابگرین."

'پێویستە گوشار لە تورکیا بکەین بۆ کردنەوەی دەروازەکان'

گوڵتان کشاناک کۆتایی قسەکانی بە سەرنج خستنەسەر هێرشکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و گوتی: "لە ئێستادا لە ڕۆژئاوا کارەساتێکی مرۆیی زۆر گەورە ڕوودەدات. گەمارۆ هەیە، سەرەکیترین پێداویستییەکان دابین ناکرێن. شەپۆڵێکی گەورەی کۆچبەری جارێکی تر ڕوودەدات. بەم زستانە کۆچبەرەکان لە دۆخێکی زۆر زەحمەتدا دەژین. منداڵان لە سەرمادا گیان لەدەستدەدەن. هەربۆیە پێویستە هەموومان دەستبەجێ پشتیوانییەکی گەورەی ڕێکخراو بکەین و پێویستە وەکو داخوازییەکی کۆمەڵایەتی داوا لە تورکیا بکرێت کە دەروازە سنوورییەکان بکاتەوە. پێویستە گەمارۆی ئەوێ بشکێنرێت و تراژیدیای مرۆیی ڕێگری لێ بکرێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار