ناهێڵین چەکدارانی دیمەشق پێشڕەوی بکەن ئامادە نین بگەڕێینەوە و لەگەڵ شەڕڤانان دەبین
3 كاتژمێر لەمەوپێش
🔴 سۆران مەڵکەندی، ئەو پیاوەی خەڵکی سلێمانی کە بە خۆبەخش چووەتە رۆژاڤا، باسی دۆخی شەڕ و ئەو گەنجانەی کوردستان دەکات کە بۆ شەڕ لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگن.
🔻 سۆران مەڵکەندی بۆ هاوڵاتی:
♦️ ئێمە رێگەمان پێنادرێت پێشڕەوی بکەین، لە سەرکردایەتی هەسەدەوە ئاگادارکراوینەتەوە پێشڕەوی نەکەین.
♦️ ئێستا کەشوهەوا ساردە و چەکدارانی دیمەشق ناتوانن بە پیادە پێشڕەوی بکەن.
♦️ بەهیچ شێوەیەک ناهێڵین چەکدارانی سوریا پێشڕەوی بکەن.
♦️ ئەو چەکدارانە جێی متمانە نین، ئاگربەست پێشێل دەکەن و لە هەر ساتێکدا هێرش دەکەن.
♦️ نزیکەی دوو هەزار گەنجی باشووری کوردستان لێرەن.
♦️ لێرە بە ویستی خۆتە بچیتە بەرەکانی پێشەوە یان وەک هێزی پشتیوانی بیت.
♦️ ئەوانەی لە باشوور و پارچەکانی دیکەوە هاتوون هیچیان ئامادە نین بگەڕێنەوە و دەیانەوێت گیانی خۆیان بەخت بکەن.
♦️ ئەگەر بڕیار بێت بمرین با لە پێشەوە بمرین نەک لە دواوە چاوەڕێی مردن بکەین.
♦️ بۆیە ئەوانەی هاتوون هیچیان ئامادە نەبوون لەدواوە بمێننەوە.
♦️ زۆربەی ئەوانەی هاتوون شەڕیان بینیوە پێشتر، ئەوانەشی شەڕیان نەدیووە بەغیرەتن.
♦️ ئەمەی دەیبینم لە رۆژاڤا زۆر سەیرە! ئەو کاتەی هێرش دەکرێتە سەرمان شەڕڤانان پێدەکەنن چونکە دەڵێن فرمێسک مۆراڵ و رقمان بەرامبەر دوژمن کەمدەکاتەوە.
♦️ هەست دەکەیت لەگەڵ مرۆڤی باڵادایت کاتێک دێیتە ناو شەڕڤانان، وەک بڵێی مرۆڤی سەر زەوی نین و مرۆڤی ئاسامانن.
♦️ دەمەوێت لەگەڵ ئەو مرۆڤانەی ئاسمان شەهیدبم، ئامادە نیم بگەڕێمەوە و لەگەڵ شەڕڤانان دەبم.
