موراد قەرەیلان: پلانەكەیان ئەوەیە شوێنك بۆ كورد نەهێڵنەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



موراد قەرەیلان، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی "ستێرک تیڤی" سەبارەت بە هێرشی گروپە چەكدارەكانی حکومەتی کاتی سوریا بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند، ئەو هێرشانەی لە 6ی 1ی بەکرێگیراوانی دەستەی تەحریر شام و دەوڵەتی تورکیا لە حەلەبەوە دەستیپێکرد، شتێکی ئاسایی نین، روونە کە ئەمە پیلان و پلانێکی گەورەیە.

قەرەیلان وتیشی: ئەوان دەیانویست بە پێی رێککەوتنی سایکس پیکۆ نەخشەی ناوچەکە بکێشنەوە، ئێستاش دەستیان کردووەتەوە بە دووبارە کێشانەوەی نەخشەکە، ئەمجارەیان لە ناوخۆی سوریاوە، نەخشە نوێیەکە هیچ شوێنێک بۆ کورد ناهێڵێتەوە، هێرشەکانی سەر رۆژئاواش ئامانجیان دروستکردنی مەهابادی دووەمە.

قەرەیلان دووپاتی کردەوە، ئەم هێرشانە رەزامەندی وڵاتانی هەرێمایەتی و هێزە نێودەوڵەتییەكانی هەیە، ئەم پلانە لەلایەن دەوڵەتانی ناوچەیی وەک تورکیا و سعودیە و قەتەر و تەنانەت ئوردنیشەوە پاڵپشتیكراوە، جگە لە زلهێزە نێودەوڵەتییەکانی وەک ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا.

ئاماژەی بە بانگەوازەکەی عەبدوڵان ئۆجەلانیش كرد لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ کرد و وتی: ئامانجی بنەڕەتی ئەم بانگەوازە برایەتی نێوان گەلانە، لە کاتێکدا ئەم پیلانگێڕییە هەوڵی چاندنی دوژمنایەتییە لە نێوانیاندا.

پەیامێکی روونیشی ئاڕاستەی دەوڵەتی تورکیا کردو رایگەیاند، پێویستە سەرۆک ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی لەوە تێبگەن، ئاشتی لەگەڵ کورد لەسەر جەستەی کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەدی نایەت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار