کەشناسیی: شەپۆلێکی باران و بەفر کوردستان دەگرێتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات، کە لە نیوەڕۆی سبەی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمرۆ سێشەممە 27-01-2026:

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 10 کم/ک دەبێت، ئاراستەکەشی بەرەو باکووری روژهەڵات دەبێت. مەودای بینین 8 بۆ 10 کم دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 18
پیرمام: 13
سۆران: 10
حاجی ئۆمەران: 3
سلێمانی: 15
چەمچەماڵ: 17
هەڵەبجە: 14
دهۆک: 16
زاخۆ: 17
ئاکرێ: 15

کەشی پێشبینیکراوی سبەی چوارشەممە 28-01-2026:

بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی نیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات. بارانبارین سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و پاشان پەرەدەسێنێت بۆ سەرجەم ناوچەکانی دیکە.

هاوکات لە ناوچە سنوورییەکان و لووتکەی چیا بەرزەکان (ئەوانەی زیاتر لە 1500 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزن) بەفر دەبارێت. لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلەکە زیاد دەکات و بارانبارین دەبێتە مامناوەند، لە هەندێک ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ، پارێزگای دهۆک، سلێمانی، چەمچەماڵ، باکووری کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان، رێژەی بارانبارین بە شێوەی لێزمەبارانی کورتخایەن و هەورەتریشقە دەبێت. ئەم شەپۆلە روژی پێنجشەممە کۆتایی دێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە:

هەولێر: 17
پیرمام: 12
سۆران: 9
حاجی ئۆمەران: 3
سلێمانی: 13
چەمچەماڵ: 15
هەڵەبجە: 14
دهۆک: 15
زاخۆ: 14
ئاکرێ: 13

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار