پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بەپێی زانیارییەکان، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە سبەی سێشەممەوە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی ئەم مانگە دواخرا.

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگیی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندوە: پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی کانوونی دووەم دواخراوە، تاوەکو لایەنەکان کاتێکی زیاتریان بۆ لێکتێگەیشتن لەبەردەستدا بێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە هەردوو لایەنە کوردییەکە کرد بگەنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش بۆ ئاسانکاری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بە جۆرێک کە پابەندبن بەو وادە یاساییانەی لە دەستووردا دیاری کراون.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە کاتە دەستوورییەکان و پەلەکردن لە یەکلاکردنەوەی سەرجەم شایستە نیشتمانییەکان کرایەوە، بە ئامانجی تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی.

هەر ئەمشەو بەئامادەبوونى  بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار بەڕێوەچوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار