یەپەژە شەهیدبوونی فەرماندەیەکی راگەیاند

4 كاتژمێر لەمەوپێش



یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ناسنامەی شەهیدی فەرماندە سیدار عەفرینی ئاشکراکرد دەڵێت، لە رۆژی 18ـی ئەم مانگە کاتێک چەکدارانی دیمەشق هێرشیان بۆ سەر تەبقا ئەنجامدا، سیدار عەفرین تا کۆتا هەناسەی دژیان وەستا.

ڕاگەیاندراوەکەی یەپەژە بەمشێوەیەیە:

“ڕاستی شەهیدەکانمان زیندووترین دەربڕینی تێکۆشانمانە. شەهیدەکانمان بە ڕۆحێکی بەرز و فیداکارییەوە بۆ پاراستنی گەلەکەیان گیانی خۆیان بەخت دەکەن. ئەم ڕۆحە پیرۆزە کە لە بەرەکانی پێشەوە تێدەکۆشێت، بە بڕیاردارییەکی گەورەوە لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی دەسەڵاتداریی داکۆکی لە شکۆی گەلەکەی دەکات.

کاتێک هێزە چەتەکانی دەسەڵاتداری دیمەشق بە شێوەیەکی بێباکانە هێرشیان کردە سەر تەبقا، فەرماندەمان سیدار عەفرین تا کۆتا هەناسەی دژی هێرشەکانی گرووپە چەتەکان شەڕی کرد و لە ١٨ـی کانوونی دووەم شەهیدبوو.

هەڤاڵ و فەرماندەمان لەیلا حەمۆ، نە ناسناوی “سیدار عەفرین”، ساڵی ١٩٨٠ لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لە عەفرین لەدایک بووە. بە هۆی ئاشنابوونی خانەوادەکەی بە تەڤگەری ئازادییەوە، هاوڕێ سیداریش بۆ ئەوەی ببێتە شۆڕشگێڕێکی دۆزی ئازادی گەلەکەی دەستی بە لێگەڕینی ژیانی ئازاد کرد لە ساڵی ١٩٩٧، لەناو چەندین کاری شۆڕشگێڕانەی جیاوازدا تێکۆشانی بۆ ئازادی دەستیپێکردووە. لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوادا بە شێوەیەکی کارا بەشداری خەباتی بەڕێکخستنی گەل بوو و له بواری پاراستنیشدا ڕەنجێکی بێوێنەی دا. هەروەها جێگەی خۆی له پێشەوەی هەڵمەت ڕزگارکردنی ڕۆژئاوادا گرت، هەڤاڵ سیدار لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕی داعشی کرد و ئیرادەیەکی بەرزی هەبوو بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی لەم بەڵا جیهانییە.

وەک فەرماندەیەکی ژن خۆی لە بەهاکانی ژنێکی ئازاد قوڵ کرد و لەسەر بنەمای پێشەنگایەتی ئەو سەردەمە بەرەو ڕۆڵ و ئەرکێکی بەرز هەستا. هەڤاڵ سیدار لە ڕێگای ئازادیدا بە دڵسۆزی و فیداکاری و سەرکەوتن خزمەتی گەلەکەی کرد. لە سەختترین هەلومەرجدا بە ئەرکی خۆی هەستا و لە پێناو ئازادیی گەل و ژناندا تێکۆشا. ئەو کەسایەتی خۆی لەسەر بنەمای بەهاکانی ڕزگاری ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پەرەی پێداوە، بووەتە فەرماندەیەکی نموونەیی لەناو ڕیزەکانی یەپەژەدا. لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا بە هەڵوێستێکی دڵنزم و بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە بۆ ئازادی تێکۆشا. لە نێو شەڕڤانەکانیدا، وەک فەرماندەیەکی ئەو سەردەمە، لە هەموو ساتەکانی ژیاندا لە تەنیشتی شەڕڤانەکانی بوو، بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە نزیکی ئەرکەکەی دەبوویەوە. تەنانەت کاتێک شەهید بوو، بە مۆڕاڵی و جۆش و هەیەجانەوە بووە سەرچاوەی باوەڕی و هێز بۆ شەڕڤانەکانی. فەرماندە سیدار لە هەڤاڵایەتییەکەیدا تا کۆتایی دڵسۆز بوو، هەر بۆیەش لە نێو هەڤاڵانیدا جێگایەکی تایبەتی هەبوو. ئەم هەڵوێستە وایکرد هەموو هەڤاڵان لە دەوری کۆببنەوە. هەڤاڵ سیدار هێمای دڵسۆزی و بوێری و بەرخۆدانیی ژنانی کوردە.

کاتێک گرووپە چەتەکان هێرشیان کردە سەر تەبقا، فەرماندەمان سیدار عەفرین بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەی لە بەرەکانی پێشەوە شەڕی کرد و بۆ ئەوەی ڕێگریی لە عەقڵییەتی گرووپە چەتەکان بکات گیانی خۆی کرد بە قەڵغان.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزی فەرماندە سیدار عەفرین و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین. ئامانجی شەهیدەکانمان بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد و پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشە. وەک هەڤاڵانی شەهیدان تا کۆتایی بەردەوام دەبین لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شەهیدانی ئازادیی تا سەرکەوتنێکی هەمیشەیی بەدی بهێنین.”

یەپەژە ناسنامەی ئەو شەهیدەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار